له كۆتایی ساڵی ڕابردوو به‌ھه‌وڵی خه‌مخۆرانی فه‌رھه‌نگ و كولتوور و ئه‌ده‌بی كوردی، ژماره یه‌كی گۆڤاری به‌یان له مه‌ھاباد ده‌رچوو، بڕیاره دوو مانگ جارێك به‌تیراژی دوو هه‌زار و 500 دانه ژماره‌یه‌كی نوێی لێ ده‌ربچێ كه له ھه‌ر چوار پارێزگا كوردییه‌كه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان بڵاو كرایه‌وه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و گۆڤاره له ڕۆژھه‌ڵات و باشووری كوردستان به ته‌واوی ناسێنرا و نووسه‌رانی باشووری كوردستان وتار و توێژینه‌وه‌یان تێدا بڵاو كرده‌وه. به‌مه‌به‌ستی زیاتر قسه‌كردن له‌باره‌ی گۆڤاری به‌یان، ھه‌فته‌نامه‌ی "وشه" دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ دكتۆر ئیسماعیل مسته‌فازاده سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "به‌یان"دا كردووه، ئه‌و مامۆستای زانكۆیه و دكتۆرای له به‌رنامه و پڕۆگرامی خوێندن هه‌یه.
ماوه‌یه‌كی كه‌مه گۆڤاری به‌یان له ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان ده‌رده‌چێ، ئامانجتان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڤاره چییه؟
كردنه‌وه‌ی ھه‌ر ناوه‌ند و دروستكردنی ھه‌ر ڕێكخراو و بڵاوكردنه‌وه‌ی ھه‌ر ڕۆژنامه و گۆڤارێك ئامانجێكی گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه، بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری به‌یان له ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان و له‌ناو جه‌رگه‌ی مه‌ھاباد، ئامانجی فه‌رھه‌نگی له پشته‌وه‌یه. ده‌خوازین خزمه‌تی زمان و وێژه و فه‌رھه‌نگ و كولتووری كوردی بكه‌ین، ئه‌م گۆڤاره ببێته ئه‌رشیڤێكی باش بۆ داھاتوو.
له سه‌رده‌می پێشوودا گۆڤاری "به‌یان" له عێڕاق بڵاو ده‌كرایه‌وه، له‌به‌رچی ئێوه‌ش ھه‌مان ناوی "به‌یان"تان له گۆڤاره‌كه‌تان ناوه؟
راستییه‌كه‌ی ناونانی گۆڤاره‌كه‌مان به‌ناوی "به‌یان" ھیچ پێوه‌ندییه‌كی به گۆڤاره‌كه‌ی پێشووی عێراقه‌وه نییه. به‌یان به‌مانای سه‌ره‌تا و نوێبوونه‌وه و ڕۆژ و ڕووناكی دێ، به‌یانییه‌كی تازه كه ڕووناكی وه‌دیار ده‌كه‌وێ. له‌لایه‌كی تر له ڕێی نێوان بۆكان بۆ ساین قه‌ڵا شاخێكی گه‌وره ھه‌یه به‌ناوی "به‌یان"، ئێمه‌ش ھه‌ر به‌و دوو مانایه ناومان له گۆڤاره‌كه‌مان ناوه، ھه‌م ڕووناكی و نوێبوونه‌وه ھه‌م شاخی به‌یانی موكریان.
مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه له ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان سه‌خت و دژواره، چۆن مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤارێكی تریان به‌زمانی كوردی دا؟
راسته وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت دژواره، ئێمه نزیكه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگ له ھه‌وڵی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تدا بووین، تا مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه‌مان بۆ ھه‌ر چوار پارێزگا كوردنشینه‌كه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان وه‌رگرت و به‌فه‌رمی وه‌زاره‌تی فه‌رھه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی له تاران ئه‌و ڕێیه‌یان پێ داوین.
بڕیاره گۆڤاره‌كه ته‌نیا له‌ناو مه‌ھاباد بڵاو بكرێته‌وه، یان ده‌نێردرێته شاره‌كانی تری ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان؟
گۆڤاری به‌یان مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ چوار پارێزگا كوردییه‌كه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان وه‌رگرتووه، ده‌توانێ له شاره‌كانی سه‌ر به پارێزگاكانی (ورمێ، سنه، كرماشان و ئیلام) بڵاو بكرێته‌وه، ئێمه‌ش ھه‌وڵمان داوه ژماره‌كانی به‌یان بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كان بنێرین، به‌ڵام زۆرینه‌ی ژماره‌ی گۆڤاره‌كه له ناوچه‌ی موكریان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
بۆچی به‌شێكی بابه‌ته‌كانی گۆڤاری به‌یان به زمانی فارسی ده‌نووسرێ و بڵاو ده‌كرێته‌وه؟
به‌شێك له نووسه‌رانی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان له نووسینی زمانی فارسی به‌تواناترن له‌چاو زمانی كوردی، چونكه ته‌واوی خوێندنیان به زمانی فارسییه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه به زمانی فارسی ده‌نووسرێ مه‌رجه له‌باره‌ی مێژوو و فه‌رھه‌نگ و زمان و كولتووری كورد بێ.
به‌ده‌ر له زمانی فارسی و كوردی، به شێوه‌زاری سۆرانی، كورمانجی، ھه‌ورامی بابه‌تتان بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئامانج و په‌یامتان له‌وه چییه؟
بۆ كوردان جێی بایه‌خ و شانازییه كه خاوه‌نی چه‌ند شێوه و شێوه‌زاری كوردین، بۆ نموونه: كه‌لھوڕ و گۆران له پارێزگاكانی كرماشان و ئیلام بوونی ھه‌یه، سنه و به‌شێكی ورمێ به‌شێوه‌زاری سۆرانی ده‌دوێن، به‌شه‌كه‌ی تر به شێوه‌زاری كورمانجی ده‌دوێن، له‌ولای مه‌ریوان و لای ھه‌ورامان به‌شێوه‌زاری ھه‌ورامی ده‌دوێن، ئه‌مه مانای ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی زمانی كوردی ده‌گه‌یه‌نێ. ئێمه‌ش به ئامانجی زیاتر گه‌شه‌كردن و گه‌شه‌دان به‌و شێوه‌زار و شێوه زمانانه، بایه‌خ به‌سه‌رجه‌م شێوه‌زاره‌كان ده‌ده‌ین و بابه‌تیان پێ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
گۆڤاری به‌یان تاچه‌ند بایه‌خی به نووسه‌رانی باشووری كوردستان داوه؟
گۆڤاره‌كه جیاوازی له نێوان كوردانی پارچه‌كانی كوردستاندا ناكات، زیاتر دووپات له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی زمان و فه‌رھه‌نگی كوردی ده‌كاته‌وه، ھه‌ر نووسه‌رێك له‌ھه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان بێ و بابه‌تی زانستی و ڕاست و دروستمان بۆ بنێرێ، به‌دڵنیاییه‌وه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه، له ژماره یه‌ك و دووی گۆڤاره‌كه‌مان كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بابه‌تی نووسه‌رانی باشووری كوردستانی تێدایه، ئێسته‌ش كه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ژماره سێین، چه‌ند بابه‌تێكی نووسه‌رانی باشووری كوردستانی تێدایه. ئێمه به دیدی "ته‌واوی كوردستان چاره‌نووسیان یه‌كه" كار ده‌كه‌ین و ھیچ جیاوازییه‌ك له نێوان پارچه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵام زیاتر پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كوردانی باشوور ھه‌یه.
له‌كاتێكدا گۆڤاری مه‌ھاباد و كه‌شكۆڵ له مه‌ھاباد ده‌رده‌چێ، ناوچه‌ی موكریان و مه‌ھاباد به‌تایبه‌تی چ پێویستییه‌كی به گۆڤاری به‌یان ھه‌بوو؟
دروسته گۆڤاری مه‌ھاباد و كه‌شكۆڵ له مه‌ھاباد ده‌ده‌رچێ، به‌ڵام ده‌رچوونی گۆڤارێك ڕێگر نییه له ده‌ركردنی گۆڤارێكی تر، ته‌نیا گۆڤارێك پێویستییه‌كانی شارێك پڕ ناكاته‌وه و بوونی ئه‌و گۆڤاره ڕێگری ناكات له گۆڤارێكی تر، بۆ نموونه گۆڤاری به‌یان زیاتر دووپات له‌سه‌ر زمان و كولتوور و فه‌رھه‌نگ و وێژه‌ی كوردی ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا گۆڤاری كه‌شكۆڵ ته‌نیا بابه‌تی مێژوویی بڵاو ده‌كاته‌وه، تا ئاستێك ئێمه جیاوازتر له گۆڤاره‌كانی تر بابه‌ت ده‌نووسین و بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌ڵبه‌ته پێوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و ستافی گۆڤاره‌كانی تر ھه‌یه، ته‌نانه‌ت له ژماره چواری گۆڤاره‌كه‌ماندا ھه‌وڵمان داوه خه‌بات و ماندووبوونی 15 ساڵه‌ی ئه‌ندامانی گۆڤاری مه‌ھاباد بناسێنین و ھه‌وڵ و ماندووبوونیان به‌رز نرخاندووه، چونكه دواجار ھه‌موومان یه‌ك ڕێ و ئامانجمان ھه‌یه، ھیوادارین له داھاتوودا ده‌یان گۆڤاری تر له‌و شاره ده‌ربچێ و تێكڕا به‌یه‌كه‌وه ببنه پاڵپشتی یه‌كتر و خزمه‌تی زیاتر بكه‌ن.
*گۆڤاری به‌یان جیاوازی له نێوان كوردانی پارچه‌كانی كوردستاندا ناكات
وشه/ مه‌ھاباد- ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان