كوردێك بووە ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا

:: AM:10:55:06/04/2019 ‌
سەرۆكی فیدڕاسۆنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بوو بە ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، سەرۆکی ئەو فیدراسیۆنە کوردە و لەدایکبووی هەولێرە.

ئەمڕۆ شەموو شەشی نیسان، لە هەڵبژاردنەكانی نووسینگەی جێبەجێکاری یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا عەبدولخاڵق مەسعوود بووە ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکاری یەكێتی تۆبی پێی ئاسیا.

لەو هەڵبژاردنە عەبدولخاڵق توانی متمانەی37 كەس بەدەستبهێنێت لە كۆی 46 دەنگ.

عەبدولخاڵق مەسعوود سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقە لە هەڵبژاردنەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەرانی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا و جیهان ئەنجامدرا لە ساڵی 2018 و بە كۆكردنەوەی زۆرینەی دەنگەكان بە سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق هەڵبژێردرایەوە دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 ئەو پۆستەی وەرگرتبوو.

لە كۆی 51 دەنگ، عەبدولخاڵق مەسعوود توانی 42 دەنگ بەدەستبهێنێت و بۆ چوار ساڵی داهاتوو سەرۆكایەتی یەكێتییەكە بگرێتەوە دەست.



وشە - رامیار جەواد