پیسكردن و فڕێدانی زبڵ له‌ناو باڵه‌خانه‌ى كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و نوێنه‌ری خوێندكارانی زانكۆی سلێمانیش ده‌ڵێ، ساڵانه له‌كاتی ئاهه‌نگی ده‌رچوون ئه‌و گرفته دروست ده‌بێت.
محه‌مه‌د عه‌باس نوێنه‌ری گشتی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، "كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی رۆژانه تا سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌وامی تێدا ده‌كرێت، ساڵانه‌یش له مانگی نیسانه‌وه ئاهه‌نگه‌كانی ده‌رچوونی خوێندكارانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
زیاتر گوتی، كاتێك ئاهه‌نگی ده‌رچوون ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌ر رۆژانه دوو به‌شی زانكۆ ئاهه‌نگی هه‌بێ، هه‌ر خوێندكارێك سێ له كه‌سوكاری ده‌هێنێته ناو زانكۆ له‌و حاڵه‌ته‌شدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له زانكۆن ئه‌و خواردن و ئاوه‌ی ده‌یخۆن فڕێی ده‌ده‌نه ناو حه‌ره‌می زانكۆ.
روونیشی كرده‌وه، "له‌سه‌ر خوێندكاره‌كان پێویسته به پاكترین شێوه زانكۆ بپارێزن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته له‌ناو زانكۆ فڕێدراوه ئه‌و زبڵ و خاشاكه، مه‌رج نییه هه‌مووی خوێندكار بن.
شكار جه‌بار ئه‌ندامی رێكخراوی سه‌فین به "وشه"ی راگه‌یاند، "ئه‌و كاره هیچ كات له‌گه‌ڵ خوێندكاری زانكۆ ناگونجێت، خوێندكاری زانكۆ كه‌سێكی ڕۆشنبیر و جیاوازی كۆمه‌ڵگایه و ده‌كرێت كه‌سانی تر لێیه‌وه فێربن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، دوای ئه‌وه‌ی ناو بینای زانكۆی سلێمانیمان به‌و شێوه‌یه بینی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌مان هه‌ستاین به پاككردنه‌وه‌ی زبڵ و پیسیه‌كه، بۆیه پێویسته خوێندكاران و كه‌سوكاری خوێندكاران له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ زانكۆ هه‌ر یه‌كه‌و به‌رانبه‌ر به‌و شوێنه به‌رپرسیاریه‌تی هه‌بێت و ئه‌و كاغه‌ز و ده‌به‌ی ئاوه بخاته ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ و سه‌به‌ته‌كان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی