ئه‌ندازیارانی میكانیكی و فرۆكه‌وانی به‌ریتانیا نوێترین تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر خێراترین فرۆكه ئه‌نجامدا كه تێیدا بتوانن به سه‌ركه‌وتوویی فرۆكه‌كه بفڕێت به‌خێرایی دوو هه‌زار و 500 میل له سه‌عاتێكدا به‌بێ گڕكردنی بزوێنه‌ره‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له خێراترین فرۆكه‌ی دنیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌ندازیارانی فرۆكه‌وانی به‌ریتانیا نوێترین تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر فرۆكه‌ی جۆری "Hypersonic trans-Atlantic" كه خێراترین فرۆكه‌ی دنیایه و خێراییه‌كه‌ی 25 ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگه و توانیان سیسته‌مێكی ساردكه‌ره‌وه‌ی "pre cooler" بۆ دابنێن كه بتوانێت له‌كاتی خێراییهكهیدا بزوێنه‌ره‌كه‌ی سارد بكاته‌وه.
پێشووتر ئه‌ندازیاران چه‌ندان جار ئه‌م فرۆكه‌یان تاقی كردبووه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی خێراییه‌كه‌یه‌وه نه‌یانده‌توانی گه‌رمی بزوێنه‌ره‌كه ڕابگرن كه ئه‌مه‌یش هۆكاربوو بۆ ته‌قینه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌ندازیارانی رێكشنی به‌ریتانیی ئه‌و سیسته‌مه سارد كه‌ره‌وه‌یان دانا و كێشه‌ی بزوێنه‌ره‌كه نه‌ما.
ئه‌وه‌یش گوتراوه دوای ئه‌وی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كرا ئێسته فرۆكه‌كه ده‌توانێ خێرایی 25 ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگ تێپه‌ڕێنێت و به‌خێرایی دوو هه‌زار و 500 میل له سه‌عاتێكدا بفڕێت، كه ده‌توانێت ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا له له‌نده‌نه‌وه بفڕێت بۆ نیویۆڕك.