مێخه‌ك یه‌كێكه له پێكهاته سروشتییه‌كان كه كۆمه‌ڵێك سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێخه‌ك پێكدێت له چه‌ندان ماده و ڤیتامین كه جه‌سته ده‌پارێزن له چه‌ندان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و كاریگه‌ری ماده زیان به‌خشه‌كان.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
brightside" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له سووده‌كانی خواردنی دوو مێخه‌ك ده‌كات له رۆژێكدا و ئاماژه‌ی پێ داوه، مێخه‌ك چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و ده‌تپارێزێت له زۆر نه‌خۆشی، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێخه‌ك بۆنێكی جیاوازی هه‌یه كه جه‌سته ئارام ده‌كاته‌وه و ماده ژه‌هراوییه‌كان له‌ناو ده‌بات، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی خواردنی دوو مێخه‌ك ده‌كه‌ین له رۆژێكدا:
یه‌كه‌م - سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات: مێخه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ ڤیتامین C و خانه سپییه‌كانی ناو خوێن، كه ئه‌م خانانه برپرسن له له‌ناوبردنی ماده بێگانه‌كان و ژه‌هراوییه‌كان.
دووه‌م - سیسته‌می هه‌رس چالاك ده‌كه‌ن: خواردنی دوو مێخه‌ك له رۆژێكدا سیسته‌می هه‌رس به‌ته‌واوه‌تی پاك ده‌كاته‌وه له ماده پیسه‌كان و گه‌ده له ماده ترشه‌كان ده‌پارێزێت و رێگری ده‌كات له سووتانی.
سێیه‌م - ئازاره‌كانی ددان ناهێڵن.
چواره‌م - جگه‌ر له ماده ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه.
پێنجه‌م - ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسان كه خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناوده‌بات.
شه‌شه‌م – ئێسك و جوومگه‌كان ده‌پارێزن.
حه‌وته‌م - شه‌كری خوێن كۆنترۆڵ ده‌كات.
هه‌شته‌م - سووڕی خوێن چالاك ده‌كات.