به پێی دوایین زانیاریی پزیشكی به‌ریتانیا، ده‌ركه‌وتووه ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر له شه‌ودا یه‌كێكە له نیشانه‌كانی تووشبوون به نەخۆشیی شێرپه‌نجه.
به پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زانایانی سه‌نته‌ری گه‌ڕان به‌سه‌ر زانیارییه‌كان له‌سه‌ر شێرپه‌نجه له به‌ریتانیا ئاشكرایان كردووه، زۆر ئاره‌قكردنه‌وه له شه‌واندا یه‌كێكه له نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه.
سه‌باره‌ت به جۆری شێرپه‌نجه كه به ئاره‌قكردنه‌وه‌ی شه‌وان خۆی پێشان ده‌دا، زانایان ده‌ڵێن ئه‌و نیشانه‌یه مانای تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن، ڕژێنی ده‌ره‌قی، ئێسك یان جگه‌رە.
پسپۆڕانی بواری شێرپه‌نجه ده‌ڵێن، ئه‌و هۆكاره‌ی وا ده‌كات تووشبووانی ئه‌و جۆرە شێرپه‌نجانه له شه‌واندا ئاره‌ق بكه‌نه‌وه، هێشتا ئاشكرا نه‌بووه، به‌ڵام به بڕوای ئێمه به‌هۆی لاوازبوونی سیسته‌می به‌رگریی لەش كه‌سی تووشبوو به‌و شێوه‌یه ئاره‌ق ده‌كاته‌وه.
به پێی زانیاریی پزیشكان، له كاتی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری هه‌وكردن یان ژنی بەته‌مه‌ن گه‌وره كه له سووڕی مانگانه چۆته‌وه، خواردنی ده‌رمانی جیاواز و چه‌ندان شتی تر هۆكارن بۆ ئاره‌قكردنه‌وه‌یان له شه‌واندا، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بەن، ئینجا له هۆكاری ئاره‌قكردنه‌وه دڵنیابن.