ئه‌گه‌ر بتوانیت ئه‌و مه‌رجه سه‌یره‌ی خاوه‌نی یه‌كێك له جوانترین خانووه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌ریتانیا قبووڵ بكه‌یت، خانوویەک به نیوه‌ی نرخی بازاڕ دەکڕی.
ماڵپه‌ڕی
ڕۆتانا بڵاوی كرده‌وه، پیاوێكی به‌ریتانیی دانیشتووی ناوچه‌ی سانت ئه‌لبانز له هێرتفۆردشایه‌ر له بەریتانیا، خانووه‌كه‌ی به 350 هه‌زار پاوه‌ندی ستێرلینگ ده‌فرۆشێ، له كاتێكدا خانووی هاوشێوه له هه‌مان ناوچه به 500 تا 550 هه‌زار پاوه‌ند ده‌فرۆشرێن، ئه‌م ئۆفه‌ره‌شی ته‌نیا له‌پێناو مه‌رجێك كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و پیاوه ته‌نیا به‌و مه‌رجه خانووه‌كه‌ی به نزیكه‌ی نیوه‌ی نرخی خۆی ده‌فرۆشێ، ئه‌گه‌ر ڕێگه بدرێت خۆی له‌گه‌ڵ كڕیارهكهدا له‌و خانووه‌دا بمێنێته‌وه و به ئاسایی ژیانی تێدا به‌ڕێ بكات، واته پاش ئه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی فرۆشت، خاوه‌نه نوێیه‌كه‌ی ماڵه‌كه ڕێگه‌ی بدات به خۆڕایی و بێ ئه‌وه‌ی كرێ بدات بژی.
ئه‌و خانووه له یه‌كێك له خۆشترین گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوچه‌كه‌دایه و به شێوه‌یه‌كی جوان دیزاین كراوه، سێ ژووری نوستن و باخچه و چێشتخانە و ژووری دانیشتنی هه‌یه و نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تر له وێستگه‌ی سانت ئه‌لبانز دووره.