رۆژنامه‌ى زه سه‌نى به‌ریتانى هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیى ئایفۆن 11ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره مۆبایله هه‌ندێك بۆن ده‌ناسێته‌وه و بۆیه ده‌توانێ خاوه‌نه‌كه‌ى له هه‌ندێك بۆنى ناخۆش و ترسناك ئاگادار بكاته‌وه.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه رۆژنامه‌ى زه سه‌نى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، مۆبایلى ئایفۆن 11 تواناى ناسینه‌وه‌ى چه‌ند بۆنێكى هه‌یه.
هه‌ر یه‌كه له رۆژنامه‌ى
عوكازى سعوودى و ماڵپه‌ڕى غه‌دپرێسى عێراق به‌شێك له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى به‌ریتانییه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه ئه‌م جۆره مۆبایله ده‌توانێ هه‌ندێك بۆن بناسێته‌وه.
له راپۆرته‌كه هاتووه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه له ئایفۆن 11 هه‌یه كه له هه‌واده هه‌ندێك ماده‌ى كیمیاى بناسێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى ئاگادار بكاته‌وه ئاخۆ چ مادده‌یه‌كى ترسناك له هه‌وا هه‌یه.
به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كیش هه‌ست به گازه‌كان ده‌كات به تایبه‌تى گازى یه‌كه‌م ئۆكسیدى كاربۆن، كه گازێكى بێ بۆن و ره‌نگه.
جگه له‌مه‌یش به‌هۆى هه‌ستیاریى تایبه‌ت ده‌توانێ به خاوه‌نه‌كه‌ى بڵى بۆنى ناخۆشه یان خۆشه.
هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌یش له رێگه‌ى چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێكه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هۆشمه‌ندییه‌كى ده‌ستكرد، تا زانیارییه‌كه به خاوه‌نى مۆبایله‌كه بدرێت.