په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ 10 قوتابی به‌هره‌مه‌ند كرده‌وه، ئەو پێشانگەیە 32 تابلۆی جۆراوجۆری له‌خۆ گرتبوو و له لایه‌ن قوتابییانی ئه‌و په‌یمانگایه‌وه كێشرابوون.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه 14ی نیسان، ئومێد سه‌عید مسته‌فا كه سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگه‌كه بوو، له لێدوانێكی بۆ "وشه" گوتی: په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر ساڵانه پێشانگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ قوتابییه‌كانی قۆناغی چواره‌م ده‌كاته‌وه، ئامانجیش له كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پێشانگه‌یانه بۆ ئه‌وه‌یه كه هانی قوتابیان بدرێت بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان كه له ماوه‌ی ڕابردوو كاریان له‌سه‌ر كردوون.
ئه‌مساڵ له چاو ساڵانی ڕابردوو پێشانگه‌كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر جیاواز بوو، چونكه له‌م ساڵدا زیاتر فۆكس خرابووه سه‌ر ماسولكه‌كان و ئێسك و جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ بن و له كێشه و گرفته‌كانی مرۆڤ شاره‌زا بن.
مامۆستا ئومێد زیاتر گوتی: ئه‌مساڵ 10 قوتابی به‌هره‌مه‌ند به‌شداری پێشانگهكهیان كردبوو كه 32 تابلۆی جیاواز نمایش كرا و سه‌رجه‌م تابلۆكانیش به‌شێوه‌ی هێڵكاری دروست كرابوون، هه‌موویان بهخهلووز كێشرابوون، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان به خه‌لوز تابلۆ دروست بكرێ.
زیاتر گوتی: له ئاستی به‌شداربووان زۆر ڕازیم و ده‌توانم بڵێم قوتابییه‌كانم گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه وه‌كو هونه‌رمه‌ندانی خاوه‌ن ئه‌زموون له بواری شێوه‌كاری، به‌شداری چالاكی و ڤێستیڤاڵه گه‌وره‌كان بكه‌ن و به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش بكه‌ن
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال