هاووڵاتییه‌كی ده‌ڤه‌ری بارزان به‌ناوی "فارس
داویدكی" ماوه‌ی 45 ساڵه کورتان دروست ده‌كات، تا ئێسته زیاتر له هه‌زار
كورتانی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست كردوه و له‌و رێگه‌یه‌وه بژێوی ژیانی پەیدا
کردووە.
ئەمڕۆ دووشەم 15ی نیسان فارس به "وشه"ی راگه‌یاند،
كورتان تایبه‌تە به گوێدرێژ، ئێسته‌ش له‌لایه‌ن خەڵکی گوندەکان بۆ تێپه‌راندنی
كاری رۆژانه به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌كاری دەهێنن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، دروستكردنی كورتان ئاسان
نیه، به‌لكو پیشه‌یه‌كی ئه‌سته‌مه و پێویستی به شاره‌زاییه‌كی باش هه‌یه، من
پێشتر له‌ماوه‌ی دوو روژ ده‌متوانی سێ کورتان دروست بكه‌م، به‌ڵام ئێسته پیر بوم
و رۆژانه ته‌نیا ده‌توانم یه‌ك کورتان دروست بكیه‌م.
"نرخی كورتانێک
له‌نێوان 100 بۆ 200 هه‌زار دیناره، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ئۆتومبێل و باشبوونی
گوزەرانی خەڵک و گورانكارییه‌كانی، کارکردن بە گوێدرێژ لە کەمیداوە، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش له ناوچه شاخاوییه‌كان و سنوور کاری پێ دەکەن" فارس وای گۆت.
بارزان / نه‌وزاد هلۆری