پێنج مانگ به‌سه‌ر رووداوی سوتانی سێوان قادر‌و سێ
منداڵه‌كه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ تێده‌په‌ڕێت و كه‌سوكاری سێوانیش رای ده‌گه‌یه‌نن، داوایان له دادگا كردووه زۆرترین زانیاری كۆبكه‌نه‌وه
له‌سه‌ر كه‌یسكه‌و ده‌شڵێن، له سه‌ره‌تای کارەساتەکەوە داوای سوڵحمان لێ كراوه،
به‌ڵام ئه‌وه دەمانهەوێ یاسا سەروەر بێت.
ئەمرۆ سێشەم 16ی نیسان، شه‌فیق نوری مامی سێوان قادر به "وشه"ی
راگه‌یاند، هۆكاری دواكه‌وتنی دادگایی كردنی كه‌یسی سێوان و منداڵه‌كانی بۆ
گواستنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ سلێمانی، چونكه
ئه‌و بابه‌ته گەیەندرایە وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له هه‌ولێر و چه‌ند
مانگێكی پێچوو تا ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی بۆ سلێمانی.
زیاتر روونی دەکاتەوە، چونكه سێوان و سێ منداڵه‌كه‌ی
تازه مردون و ناگه‌ڕێنه‌وه، بۆیه داوامان له دادگا كردووه زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر
كه‌یسه‌كه كۆبكه‌نه‌وه و سزایه‌كی دادپه‌روه‌رانه بده‌ن به‌سه‌ر كه‌سی تاوانبار
كه ده‌ستی له رووداوه‌كه هه‌بووه.
"كاره‌كانی كه‌یسه‌كه
به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕۆن، ده‌مانه‌وێت كه‌سی تاوانبار به سزای خۆی بگات، چونكه ئه‌و
گرتانه‌ی كه لای ئێمه هه‌یه به ده‌ستی تاوانبار سێوان ده‌سوتێنرێت و پێشتریش
چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردووه و هه‌موو ئه‌وانه‌مان لایه و داومانه‌ته
دادگا" شەفیق نووری وای گوت.
دووپاتی دەکاتەوە، له سه‌ره‌تای رووداوه‌كه چه‌ندینجار
داوای سوڵحمان لێكراوه، به‌ڵام با هه‌موو دنیا بزانێت سوڵحكردن له پیشه‌ی ئێمه
نییه‌و ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان بكرێته ئه‌ڵماس و له به‌رده‌ممان دابنێرت یه‌ك تاڵ
قژی سێوان ناهێنێت و ده‌مانه‌وێت یاسا سه‌روه‌ر بكه‌ین و یاسا له سه‌روی هه‌موو
شتێكه‌وه بێت و با واز له‌و عاده‌ته بهێنرێت كه خەڵكی له به‌رامبه‌ر تاواندا
سوڵحی عەشایەری بکەن، با دادگا مافمان بۆ وه‌رگرێت.
بنار عادل نادر، پارێزه‌ری کەیسی سێوان و منداڵه‌كانی
به وشه‌ی گوت، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه دادوه‌ر داویه‌تی جێبه‌جێ كراون،
ئه‌و هه‌فته‌یه كه‌یسه‌كه ده‌خرێته به‌رده‌وام دادوەر، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن دادوەرەوە
بڕیاری نوێ ده‌رنه‌چێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بەرز دەکرێتەوە و كاتی دادگایی
دیاری ده‌كرێت، دادگاییه‌كه له دادگای تاوانی یه‌كی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌م، له رووداوێكی
گوماناویدا سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له چه‌مچه‌ماڵ
سوتێنران، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ سێ منداڵه‌كه‌ی گیانیان له ده‌ستدا، سێوانیش
دوای یه‌ك هه‌فته مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی