ئاشكراكردنی شێرپەنجەی سی لەوانەی جگەرەكێش نین سەختترە

:: PM:06:16:16/04/2019 ‌

ساڵانە هەزاران كەس تووشی شێرپەنجەی سی دەبنەوە و ئەوان جگەرەكێش نین، بۆیە پرسیارێك دێتە ئاراوە ئەوە چۆن روودەدات؟، هاوكات بەپێی توێژینەوەكان لە ساڵانی دواییدا تووشبووان بە شێرپەنجەی سی لەوانەی جگەرەكێش نین زیاتر بووە.

لەو كاتەی جگەرەكێشان هۆكارێكی سەرەكییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سی بەهۆی بوونی 60 مادە و پێكهاتەی كیمیایی شێرپەنجەیی لە جگەرە و ئەوانە بەرپرسن لە 85%ی حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی سی، توێژەران پێیان وایە لە ساڵانی دوایی تووشبوونی كەسانی جگەرە ناكێشن بەو جۆرە شێرپەنجەیە زیاتر بووە.

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە ئیریك لیم توێژەر و پزیشكی راوێژكار لە نەخۆشخانەی برۆمبیۆنی شاهانە ئەنجامی داوە، ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سی لای كەسانی جگەرە ناكێشن زیادی كردووە و ژمارەی ئەوانەی نەشتەرگەریان كردووە گەیشتووەتە سێیەكی ئەوانەی بەوهۆیەوە نەشتەرگەریان بۆ كراوە.

زیاتر گوتی، زەحمەتییەك هەیە لە دەشتنیشانكردنی شێرپەنجە سی لەوانەی جگەرەكێش نین، واتە لە حاڵەتی پێشكەوتووی نەخۆشییەكە ئینجا ئاشكرا دەبێت، ئەوكاتەی چارەسەری زەحمەتترە. 

روونی كردەوە، ئەوان بەهۆی دیار نەكەوتنی چەند نیشانەیەكی وەك كۆخە و بوونی ئازار لە ناوچەی سنگ كە لەسەرەتای نەخۆشییەكە دیار دەكەوێت، ئەوەیان لێ روودەدات.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل