په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی سادقون كه لیستی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه و له ناو هاوپه‌یمانی فه‌تح دایه له لێدوانێكدا ناوی كاندیده نوێكانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ و داد و په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاگه‌یاند.
وه‌جیه عه‌باس به پێگه‌ی "
بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند، ناوی چوار كاندید بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رز كراونه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری، كه بریتین له نهجاج شمه‌ری، سه‌لاح حه‌ریری، هیشام ده‌راجی، سه‌لیم جبووری، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران ناوی یه‌كێكیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات و له‌وێوه‌یش كاندیده‌كه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و متمانه‌ی پێ ده‌درێت.
له‌باره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتی كرده‌وه، كه به هه‌مانشێوه چوار كاندید بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یش بوونی هه‌یه، كه بریتین له عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌د، ئه‌بو مونته‌زر حوسێنی، حامید حوسێنی و یاسین یاسری، بۆ وه‌زاره‌تی دادیش كورده‌كان ته‌نیا كاندیدێكیان پێشكه‌ش كردووه، كه دادوه‌رێكی شاری كه‌ركووكه و كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی دادیش كاندیدی خۆی ماوه‌ته‌وه، كه سه‌ڤانه ئه‌لحه‌مدانییه.
پێشتر هاوپه‌یمانی فه‌تح و سائیروون لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێنا بۆ گۆڕینی كاندیدانی وه‌زاره‌ته جیا جیاكانی حكوومه‌ت و پێشكه‌ش كردنی ناوی تر به عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی عێراق.