مۆڵەتی درووستکردنی خانووی دابەش دوو دەدرێتە هاووڵاتییان

:: PM:02:33:17/04/2019 ‌
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكرای دەكات ڕێگە بە دروستكردنی خانووی دابەش دوو دەدرێت ئەگەر زەوییەكان دوو سەنەد یان دوو تاپۆیان هەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی نیسان، نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی ڕاگەیاند، بۆ خانووی دابەش دوو ڕێگە دەدرێت خانووی 100 مەتری دروست بكرێت لەو ناوچانەی كە زەوییەكانیان سەنەد و تاپۆی 100 مەتریان هەیە.

وەزیری شارەوانی گوتی، بۆ ئەو زەویانەی ڕووبەرەكەیان 250 مەترین  یان 200 مەترین ناتوانرێت دابەشی دوو بكرێن و خانوویان لەسەر دروست بكرێت تەنیا بەیەك خانوو نەبێت.

پێشتر بەپێی نووسراوێكی سەرۆكی شارەوانی هەولێر بڕیاردرابوو رێگری بكرێت زەوی بۆ دروستكردنی خانوو دابەشی دوو و دوو خانووی لەسەر دروست بكرێت زەوی كارتیش نابێت بكرێتە خانوو، بەڵام لە نوێترین لێدوانی وەزیری شارەوانی هاتووە ، لەمەودوا رێگە دەدرێت خانوو لەسەر زەوی 100 مەتریش دروست بكرێت.

بەهۆی بڕیاری پێشوو ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی نیگەرانی خۆیان دەربڕی كە زەوییەكانیان ڕێگەی پێنادرێت بكرێتە خانووی دابش دوو ئەوەیش وایكردووە چەند جارێك بڕیاری ڕاگرتنی دابەش دوو گۆڕانی بەسەردا بێت.




وشە - رامیار جەواد