بەڵگە.. ئابڕووچوونێكی مەریوان وریا قانیع بڵاو دەبێتەوە

:: PM:06:11:17/04/2019 ‌

مەریوان وریا قانیع كتێبی نووسەرێكی جیهانی وەردەگێڕێتە سەر زمانی كوردی و وەك بەرهەمی خۆی پێشانی دەدات، لەكاتێكدا كتێبەكە كۆپی كراوە و ناوی نووسەرەكەیشی تێدا نەنووسیوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ی نیسان، بەهجەت حەسەن لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە كە مەریوان وریا قانیع كتێبێكی كۆپی كردووەتەوە سەر ناوی خۆی كە نووسەرەكەی نووسەری ناوداری دنیا "هانا ئارێنتە".

باسی لەوە كردووە كە مەریوان وریا قانیع نووسەرێكی "دەستی دووە" نەك بیرمەندی كورد كە هەندێك وا ناوی دەهێنن.

كتێبەكە بەناونیشانی" بیركردنەوە لە سەردەمە تاریكەكانە" و لە نووسینی هانا ئارێنت و لە ساڵی 2009 چاپ كراوە و لەكاتی وەرگێرانی بۆ سەر زمانی كوردی مەریوان وریا قانیع ئاماژەی بەناوی نووسەرەكە نەكردووە بەڵكو وەك به‌رهه‌مى  خۆی بەكار هێناوە.

لە لایەكی ترەوە نیهاد جامی نووسەری كورد لەبارەی كۆپیكردنی ئەو كتێبە لەلایەن مەریوان وریا قانیعەوە نووسیویەتی، دەكرێ‌ ئەو كۆپیكردنە نمونەیەك بێت و چەندان نمونەی تریش بێنینەوە، بەڵام ئەگەر ئەوە بۆ كەسێك ئاسایی بێت بۆ مەریوان وریا قانیع ئاسایی نییە، بۆیە ئەوە جێی نیگەرانییە و مەترسییەكی گەورەیە.








وشە - وشه‌