شادیە: لەو درامایانەی بەشداربووم ڕۆڵی ڕۆمانسیم پێنەدراوە

:: PM:07:00:17/04/2019 ‌


شادییە جەزا خانمە ئەكتەرێكی شارێكی سلێمانییە و ڕای دەگەیەنێت، بڕیاری داوە بەشداری هیچ فیلمێك نەكات ئەگەر ماچی تێدا بێ‌، چونكە ئەو ئامادە نییە ئەو كارە بكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ی نیسان، شادییە جەزا خانمە ئەكتەری بواری سینەما و دراما بە "وشە"ی ڕاگەیاند، یەكەم كارم ئەوەبووە كە بەشداربووم لە درامایەكی سێ ئەلقەیی بەناوی "كەركووك چوار" كە ڕۆڵی سەرەكیم هەبوو.

شادی هاوسەرگیری كردووە و تا ئێستە خاوەنی 23 خەڵاتی ڕێزلێنانە وەك خۆی دەڵێت، تا ئێستە لەو بەرهەمانەی كردوویەتی ڕۆڵی ڕۆمانسی و ماچی نەدراوەتێ‌، بەڵام ئەو ئامادە نییە ئەو كارە بكات ئەگەر ڕۆڵێكی لەمشێوەیە هەبێت.

ئەو وەك خۆی دەڵێت لە بەشێكی زۆر لەو درامایانەی بەشداری كردووە ڕۆڵی دایكی وەرگرتووە و زۆر بە باشیش توانیویەتی ئەو ڕۆڵە بگێڕێ‌. بۆیە داواكارە لە هەر كارێك بەشداری پێ‌ بكرێ بكرێت بەدایك.

هەولێر/ ئەحمەد تاریق





وشە - سه‌رخێڵ هاشم