زانایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا توانیان له ئه‌نجامی توێژینه‌وه به‌رده‌وامه‌كانیان، ڕێگایه‌ك بدۆزنه‌وه، كه هاوشێوه‌ی دروستكردنی وزه‌ی كاره‌با له ئاو و با و وزه‌ی خۆر، بتوانن كاره‌با له به‌فریش به‌رهه‌م بهێنن.
شاره‌زایانی زانكۆی
كالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجلس توانیان بۆ یه‌كه‌مجار له تاقیگه‌كانیان وزه‌ی كاره‌با له به‌فر به‌رهه‌م بهێنن، ئه‌مه‌یش له ڕێی دروستكردنی ئامێرێكی مۆلیده، كه مۆلیده‌ی وزه‌ی نانۆی تاقیكار له‌سه‌ر به‌فر ناو ده‌برێ و ناو ئینگلیزییهكهیشی بریتییه له "Snow TENG" ئه‌م ئامێره پشت به كارلێكی كیمیایی ده‌به‌ستێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش وزه‌ی كاره‌با به‌فر گه‌رم ده‌كات و وزه‌ی كاره‌بای لێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ریچارد كانیر پسپۆری كیمیایی زیندوو و ئه‌ندامی په‌یمانگه‌ی نانۆ سیسته‌م له زانكۆی كالیفۆرنیا له‌وباره‌وه گوتی، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له به‌فر، به‌هۆی دروستكردنی كارلێكه له‌گه‌ڵ ئه‌لیكترۆلایتی به‌فر، كاتێك به‌فر ده‌بارێت بارگه‌ی موجه‌به و ئه‌گه‌ر بكه‌وێته سه‌ر شوێنێكی ڕووپۆشكراو به سلیكۆن كه بارگه‌كه‌ی سالبه، ده‌ستبه‌جێ كارلێك دروست ده‌بێ و كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
توێژه‌ران ده‌ڵێن، ده‌توانرێ ئه‌و ئامێره له‌گه‌ڵ تابڵۆكانی وزه‌ی تیشكی خۆر پێوه‌ست بكرێ، كاتێك خۆر له ده‌ره‌وه بێ، كاره‌با له وزه‌ی خۆر وه‌ربگیرێ و كاتێكیش به‌فر ببارێ، ئه‌وا له به‌فر وزه‌ی كاره‌با دروست ده‌كرێت.