دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ گه‌وره‌ترین هه‌نگاوینا و مۆبایلێكی دروست كرد كه شاشه‌كه‌ی ده‌چه‌مێته‌وه و قازانجێكی زۆری كرد، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌ی ڕاده‌گرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له شكست هێنانی گالاكسیی فۆڵد ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ له21ی شوباتی ساڵی 2019، مۆبایلی گالاكسی فۆڵدی خسته بازاڕه‌وه، كه مۆبایلێكی شاشه چه‌ماوه‌یه نرخه‌كه‌ی دوو هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، سه‌ره‌تا ئه‌م مۆبایله رێژه‌یه‌كی زۆری لێ فرۆشرا و هه‌نگاوێكی گه‌وره بوو بۆ سامسۆنگ، به‌ڵام به‌هۆی كێشه تێیدا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ڕاگرت.
هۆكاری ڕاگرتنی ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن سامسۆنگه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك جار شاشه‌كه‌ی ده‌شكێت له‌كاتی چه‌مانه‌وه‌دا یان له‌لای هه‌ندێك له به‌كار‌هێنه‌رانه‌وه كاتێك مۆبایله‌كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌كه‌نه‌وه به‌شێك له شاشه‌ی مۆبایله‌كه سپی ده‌بێت و پیشان نادات، ئه‌مه‌یش وای كردووه مۆبایله‌كه شكست بهێنێت و سامسۆنگ به‌رهه‌مه‌كه ڕابگرێت.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.