گرینگترین سووده‌كانی به‌كارهێنانی سابونی ڕه‌قی

:: PM:04:11:18/04/2019 ‌

زه‌یتی زه‌یتوون یه‌كێكه‌ له‌ باشترین جۆره‌كانی زه‌یت كه‌ به‌كاربهێندرێت رۆژانه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاری ناهێنن پزیشكان ئامۆژگارییان ده‌كه‌ن كه‌ سابونه‌كه‌ی به‌كاربهێنن، چونكه‌ سه‌تان سوودی هه‌یه‌.

هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ گرینگترین سووده‌كانی به‌كارهێنانی سابونی زه‌یتی زه‌یتوون "ره‌قی" ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، پزیشكانی به‌ریتانی توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه‌ كه‌ تێیدا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ سابونی زه‌یتی زه‌یتوون "سابونی ڕه‌قی" یه‌كێكه‌ له‌ باشترین جۆره‌كانی سابون كه‌ ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه‌:

یه‌كه‌م - هه‌وكردنی پێست ناهێڵێت: پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن خۆمان بشۆین به‌ سابونی ره‌قی، چونكه‌ چه‌ندان ماده‌ی خۆراكیی و ڤیتامینی تێیدایه‌ كه‌ هه‌وكردنی پێست ناهێڵێت.

دووه‌م - میتابۆلیزمی جه‌سته‌ باشتر ده‌كات: میتابۆلیزم به‌ واتای چالاكی خانه‌كانی جه‌سته‌ ده‌ێت، كاتێك خۆت به‌م سابونه‌ ده‌شۆیت جه‌سته‌ به‌ته‌واوه‌تی چالاك ده‌بێ و له‌ زۆرێك له‌ ماده‌ پیس و ژه‌هراوییه‌كان رزگارت ده‌بێت.

سێیه‌م - ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسان: یه‌كێك له‌ باشترین و گرینگترین سووده‌كانی ئه‌م سابونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دژه‌ ئۆكسانی زۆری تێدایه‌ كه‌ نه‌خۆشیی شێڕپه‌نجه‌ له‌ناوده‌بات به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی پێست.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان