له ماوه‌ی نیو سه‌ده، وه‌زاره‌تی به‌رگری شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی جێبه‌جێ كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفره فڕیوه‌كان و گه‌یشتن به وه‌ڵامێكی زانستی له‌باره‌ی بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌یش به ته‌واوی شاراوه بوون و هیچ كه‌س پێی نه‌زانیوه، سه‌ره‌ڕای بوونی یاسای ئازادی زانیارییه‌كان له به‌ریتانیا كه له 2005 ده‌رچووه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه نهێنییه‌ی له‌نده‌ن بڵاو بووه‌ته‌وه.
بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كان، پرسیار و مایه‌ی تێڕامانی زۆرێك له توێژه‌ر و زانایان و حكوومه‌ته‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وییه، هه‌مووان به جۆرێك له جۆره‌كان به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌گه‌ڕێن، كه ئایا بوونه‌وه‌ری گه‌ردوونی بوونیان هه‌یه، یان ئه‌مه ته‌نیا خه‌یاڵێكی زانستییه و هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه، تا ئێسته هیچ یه‌كێك له وڵاتان نه‌گه‌یشتوون به وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده گه‌ڕان و توێژینه‌وه به دوای ئه‌م بواره زۆر نهێنییه، چونكه زۆرینه‌ی حكوومه‌ته‌كان ده‌یانه‌وێ پێش ئه‌وانی تر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كان ببه‌ستن، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و تیۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌گوترێ بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كان خاوه‌ن زانست و زانینێكی بێ سنوور و بێ ئه‌ندازه پێشكه‌وتوون، بۆیه وڵاتان ده‌یانه‌وێ پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ببه‌ستن، سوود له زانست و زانینه‌كانی ئه‌وان وه‌ربگرن و ببن به پێشه‌نگی وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان، زۆربه‌ی وڵاتان پرۆگرامی نهێنیان ده‌ست پێكرد بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه و به‌ستنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بوونه‌وه‌رانه، به‌ریتانیایش وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانی دنیا زۆرترین گرنگی به‌م بواره داوه و ئه‌و پرۆگرامه نهێنیه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری زۆرترین بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ دابین كراوه، له‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی ئه‌و وڵاته ده‌نگیان هه‌ڵبڕی و زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه ئاشكرا كرد و داوایان له وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد، ته‌واوی دۆسیه نهێنییه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كان ئاشكرا بكات.
تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه یاسای FoIAی له 2005 ده‌ركرا، كه تایبه‌ته به ئاشكراكردنی زانیارییه‌كان و ئازادی ده‌ستگه‌یشتن به زانیارییه‌كان، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی دوای ئه‌و یاسایه‌یه خواست له‌سه‌ر ئاشكراكردنی هه‌بوو، ئه‌و به‌رنامه نهێنییه‌ی له‌نده‌ن بوو، به‌ڵام ته‌نیا باسێكی گشتی كه‌وته به‌ر دیدی توێژه‌ران و ناوه‌رۆك و ده‌رئه‌نجامه‌كانی تا ئێسته‌یش به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رنامه نهێنییه به دۆسیه‌ی Xی به‌ریتانیا ناونراوه و كه‌س نازانێ ئه‌و دۆسیه‌یه چی تێدایه و ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی له‌نده‌ن زۆرترین نهێنی له‌سه‌ر ئه‌و بواره و له جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه شاردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ربه‌ست دروستكراوه له جێبه‌جێكردنی یاسای ئاشكراكردنی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌وه.
ئه‌و دۆسیه نهێنییه له 750 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و باس له‌وه ده‌كرێ، كه تیمه‌كانی جێبه‌جێكاری ئه‌و به‌رنامه‌یه 10 جار توانیویانه بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كان و ته‌نی نامۆی گه‌ردوونی ببینن، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری له ساڵی 1959 لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه، تا ئێسته‌یش ئه‌و به‌رنامه‌یه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو نهێنی له پێشڤه‌چووندایه، ئه‌وه‌یشی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاشكرای كردووه، ته‌نیا دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێكی گشتییه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه بوونه‌وه‌ری گه‌ردوونی و ده‌فری فڕیو و ته‌نی نامۆیان دیوه.
تیمه‌كانی گه‌ڕان به دوای بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كان له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌ریتانیا بوونیان هه‌بووه، له هێزی شاهانه‌ی ئاسمانی به‌ریتانیا و سوپای وڵات و تیمه‌كانی چاودێری ئاسمان بۆ كاری فڕۆكه‌وانی و فڕۆكه‌وانانی جه‌نگی و مه‌ده‌نی، به‌شێكیان كێش كراون و وه‌ك ئه‌ندامی تیمی جێبه‌جێكاری به‌رنامه نهێنییه‌كه كاریان كردووه و به نهێنیش ئه‌وانه‌ی تووشی هاتوون و دیویانه به وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیایان داوه.
خه‌ڵكی زۆر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه بوونه‌وه‌ر گه‌ردوونی و ده‌فری فڕیویان دیوه، بۆیه له‌میانه‌ی ڕاپرسییه‌ك كه له 1954 ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی به‌ریتانی ئه‌نجامی دابوو، 16.5%ی هاووڵاتییانی به‌ریتانی باوه‌ڕیان به ده‌فری فڕیو هه‌بووه، به‌ڵام له 1998 ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له كۆمه‌ڵگای به‌ریتانیا باوه‌ڕیان به بوونی بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كان هه‌بووه، بۆ 29%ی خه‌ڵكی به‌ریتانیا به‌رز بووه‌ته‌وه.
به گشتی 10 هه‌زار ڕاپۆرتی تایبه‌ت به‌و بواره بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری
به‌ریتانیا به‌رز كراوه‌ته‌وه و هیچ یه‌كێك له‌و ڕاپۆرته كۆنانه ئاشكرا ناكرێن، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كراوه ته‌نیا 750 لاپه‌ڕه‌یه له شێوه گشتییه‌كه‌ی به‌رنامه‌كه و ڕووكه‌شی زانیارییه‌كان، بۆیه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا كه بانگه‌شه‌ی به‌رنامه‌كانیان له‌و بواره ده‌كه‌ن و هێما بۆ گه‌یشتن به پێشكه‌وتنی زیاتر و نزیكبوونه‌وه له بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ربخات، به‌رده‌وامه له‌و به‌رنامه نهێنییه‌ی، ئه‌وه‌ی شاره‌زایانیش تێبینی ده‌كه‌ن، كه به‌ریتانییه‌كان زۆر له پێش ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیاوه‌ن بۆ نزیكبوونه‌وه له بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كان.