گۆرانیبێژى لاو هەرێم محەمەد له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام ئاشكراى كردووه كه بەمنزیکانە ڤیدیۆ کلیپی گۆرانیی "نەرمێ" بڵاو دەکاتەوە.
لهبارهى كلیپهكهیهوه نووسیویهتى: "ئاوازى فۆلکلۆرە و تێکستی دەرباز شێرزادە و لە ستار ستۆدیۆ تۆمار کراوە، جێگر سەباح ئەرێنج و میکسی بۆ کردووە، ڤیدیۆ کلیپەکە بە سپۆنسەری ئالین بەرهەمهاتووە، فۆڕمێکی مۆدێرنە و کلیپەکە بە ستایلی کلاسیک کراوە، ڤیدیۆ کلیپەکە لەلایەن ئەکتیڤ پڕۆدەکشن کراوە و دیار کوردۆ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە".
هەرێم محەمەد ساڵی 1985 لە شاری هەولێر لەدایكبووە، ساڵی 2000 وەك موزیكژەنێك بە ژەنینی عود دەستی بە کاری هونەری کردووە، یەکەم بەرهەمی ساڵی 2003 بە ناوی سکاڵا بڵاو کردووەتەوە، ساڵی 2009 گۆرانی "بێ دڵ"ی بڵاو كردووەتەوە کە یەکێكە لە کلیپە دیارەکانی ئەم هونەرمەندە، لە ساڵی 2018 دا و دوابەدوای یەك، دوو بەرهەمی بڵاو کردووەتەوە بە ناوی "لێم ببورە" و "لێنورێ" بە شێوەزاری کرمانجی.