ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى نیسان، سێ سه‌ركرده‌ی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و حزبه ڕاگه‌یاند و هۆكارهكهیشیان بۆ نه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی گشتگیر و جێبه‌جێنه‌كردنی بنه‌ماكانی ئیسلام ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه ده‌ستیان لهكاركێشاووهتهوه بریتین له (سه‌لیم كۆیی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ و لێپرسراوی ناوه‌ندی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه، (سه‌عید هه‌ركی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، (ئیسماعیل ڕه‌سوڵ) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری كۆمه‌ڵ، له‌نامه‌یه‌كدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و حزبه ڕاگه‌یاند.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان بۆ "نه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی گشتگیر، كه خزمه‌ت به گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكات، هاوکات جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و بنه‌ما پیرۆزانه‌ی ئیسلام كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ له‌نێو حزبه‌كه‌دا"، ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
له نامه‌ی دهستلهكاركێشانهوهكهیاندا ده‌شڵێن، "پشتگوێخستنی پێگه‌ی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماتی و جه‌ماوه‌ریی شاری هه‌ولێری پایته‌خت له‌لایه‌ن باڵی ده‌ستڕۆیشتوانی ئه‌نجوومه‌نی بانگه‌واز و به‌ڕێوه‌بردن، هۆكارێكى تریان بووه بۆ وازهێنان له حزبه‌كه".
ئه‌و سێ سه‌ركرده‌كه‌ی كۆمه‌ڵ پێیان وایه تاوه‌كو ئێسته حزبه‌كه‌یان خۆی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی به‌شداریی حكوومه‌ت ده‌كات یاخود ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن.