سلێمانى.. یەکەمین پاڵەوانێتی پاسکیلسواری شاخەوانی بهرێوهچوو
ئەمڕۆ یەکەم پاڵەوانێتی پاسکیلسواری لەسەر شاخ لەسەر ئاستی عیراق لە سلێمانی ئەنجامدرا و 53 پاسکیلسوار بهشدار بوون.
دانا سالار ئەحمەد ڕێکخەری پاڵەوانێتییەکە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، پاڵەوانێتیەکە لەسەر لەڕێگەی دوکانیان- عەربەت دەستى پێ كرد بەرەو ڕووی سیتەک خاڵی کۆتایش پێش بازگەکە بوو، مەوداکەی بە شەقامی خۆڵ و قیرەوە 13 کیلۆمەتر بوو، لەگەڵ ئەوەی دوو کلیۆمەتری ڕێگەکە خۆڵ بوو، بەڵام پاسکیلی شاخەوانییان بەکارهێنا.
زیاتر گوتى، نزیکەی 53 کەس بەشداریان کرد کە هەشت کەسیان کچ بوون، لە کاتی بەڕێوەچوون یپاڵەوانێتیەکەش کچێک لە دوای کەوتنی لە پاسکیلەکەی بریندار بوو بە ئەمبوڵانس گەیەندرایە نەخۆشخانە و کۆی پاڵەوانێتیەکە بە سەرکەوتوی بەڕێوەچوو.
"ئەنجامی کۆتاییەکەش لە کوڕان دە یەکەم مەدالیایان وەرگرت و کچانیش مەدالیای ملیان وەرگرت، هەروەها بۆ خەڵاتی یەکەمیەکان کوڕان و کچانمان جیاکردبووهوه، بۆیە سێ یەکەمی کوڕانمان بە کاسە و بڕێک پارە خەڵات کرد و هەروەها سێ یەکەمەکەی کچانیش بەهەمان شێوە خەڵات کران" دانا وایگوت.
مەرجەکانی بەشداربوونش ئەوەبوو کە پاسکیلی شاخەوانی پێبێت شارەزایی هەبووبێت لەشێوازی پاسکیلی شاخەوانی لەشوێنە سەختەکان و هەروەها تەمەنی لەسەروو ١٨ ساڵەوە بێت.
سلێمانی/ ئاریان محەمەد
وشە -
سهرخێڵ هاشم