نرخی دینار دابەزی، زێڕ جێگیرە

:: AM:10:38:20/04/2019 ‌


بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و دنیا و بە پشتبەستن بە زانیاری کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بۆرسەی جیهانیی دراو و زێڕ، ئەمڕۆ نرخی زێڕ جێگیرە بەڵام دینار دابەزی، هاوکات دۆلاریش بەرانبەر بە پاوند و یۆرۆ هەڵکشا.

 

 

ئەمڕۆ  شەموو  20ی نیسان  ماڵپەڕی dailyfx نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  275 دۆلار خستەڕوو. هاوکات كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێریئاشکرا کرد كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 247 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 218 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  190 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت  دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 275 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120 هەزار و 300  دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار  و 300  دینار.

 

100 یۆرۆ: 135 هەزار و 350 دینار.

 

100 پاو‌ند:156  هەزار و 450  دینار

 

100 لیرەی توركی:  20   هەزار  و 750  دینار.

 

100 هەزار تمەن: نۆ هەزار  و 250 دینار

 

100 یۆرۆ: 112 دۆلار و  44 سەنت

 

100 پاوند: 129 دۆلار  و 96 سەنت

 



وشە - سلێمان تاشان