نوێترین ئاماری وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران
ئەو راستییە دەردەخات کە رێژەی بێکاری لەو وڵاتە بە خێرایی لە بەرزبوونەوەیدایە و
تەنانەت رێژەیەکی بەرچاو لە دەرچووانی زانکۆ بێکارن.
بە پێی ئامارێک کە بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران بڵاوی کردووەتەوە
رێژەی بێکاری لە نێو دەرچووانی زانکۆکانی ئەو وڵاتە لە نێوان 17تا 40%ە و وەزارەتەکەش لە پلانیدایە هەموو ئەو
بەشانەی زانکۆ لابەرێت کە هیچ دەرفەتێکی کاریان نییە.
موجتەبا شەریعەتی یاریدەدەری فێرکاریی
وەزارەتەکە باسی لەوە کردووە کە هەندێک بەش لە زانکۆکانی ئێران دەخوێندرێن کە هیچ
چانسێکیان نییە کاریان دەست بکەوێت وبۆیە
ئەو بەشانە لە زانکۆکان دەسڕنەوە و لە جێگەیان بەشی نوێ دادەنێن.
بەگوێرەی "دۆیچەوێلێ" ئەو ساڵی
رابردووش باسی لەوە کردبوو کە لە ئێران سەرووی 20هەزار دەرچووی زانکۆ کە بڕوانامەی دکتۆرایان هەیە بێکارن.
ئابووری ئێران لە پاشەکشەدایە و لە کاتێکدا
ژمارەی دانیشتووان و دەرچووانی زانکۆ بە خێرایی زیاد دەکات هیچ دەرفەتێک بۆ
دامەزراندنیان نییە و کەرتی تایبەتیش تووشی تەنگژە بووە و ناتوانێت هیچ کەسێک
وەربگرێت.