هێزێكی چه‌كداری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی سوپای سوودان، له پشكنینی ماڵی سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌یاندا، پاره و گه‌نجینه‌یه‌كی زۆریان دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی نیسان ڕۆژنامه‌ی "ره‌ئی عام"ی سوودانی بڵاوی كردوه‌وه، هێزێك له چه‌كدارانی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی سوپای سوودان، له كاتی گه‌مارۆدان و پشكنینی ماڵی عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی له‌كار لابراوی وڵاته‌كه‌یان، زیاتر له شه‌ش ملیار دۆلاریان دۆزیوه‌ته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دراوه، له ماڵه‌كه‌یدا 351 هه‌زار دۆلار و پێنج ملیار جونه‌یی سوودانی و چه‌ندان جۆر گه‌نجینه‌ی تر دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌مووی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست به‌شی هه‌واڵگریی سوپای سوودان.
موعته‌سه‌م عه‌بدوڵا مه‌حموود بریكاری سه‌رپه‌رشتیاری دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له سوودان ڕای گه‌یاند، ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی سوپا بۆ سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكی پێشوو كردوویه‌تی، له‌لایه‌ن ده‌زگه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه مۆڵه‌تیان پێ دراوه و به‌شێكه له كاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
عومه‌ر حه‌سن به‌شیر ماوه‌ی 30 ساڵ (1989-2019) سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی و سه‌رۆكی پارتی كۆنگره‌ی نیشتمانی بووه. به كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له 30 یۆنیۆی 1989 بووه سه‌رۆكی وڵات و هه‌ر به كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی لەکار لادرا. تا ساڵی 2017 هه‌ر خۆی سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆك وه‌زیرانیش بوو، به‌ڵام به‌هۆی په‌ستانه ناوخۆییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی دایه ده‌ست به‌كر حه‌سه‌ن ساڵح. سوودان وڵاتێكی فرە نەتەوەیە چونكه خه‌ڵكه‌كه‌ی له نه‌ته‌وه و ئایینی جیاواز پێك هاتوون و ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌م بوو سه‌رۆكێك بتوانێ به یه‌كگرتوویی بیانهێڵێته‌وه ئه‌گه‌ر به زه‌بری هێز نه‌بێ، بۆیه چه‌ندان شه‌ڕی ناوخۆیی به‌رپا كرد، وێڕای ئه‌وه‌ش كێشه‌ی باشووری سوودان و دارفۆر كۆتایی نه‌هات تا ئه‌و كاته باشوورییه‌كان سه‌ربه‌خۆییان ڕاگه‌یاند. وێڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌وه‌ی ڕووخاندی خه‌ڵكی ناوه‌ندی وڵاته‌كه بوون كه هاوئایین و هاونه‌ته‌وه‌ی خۆی بوون.
له ساڵی 2013 دوو به‌هار دوای راپه‌ڕینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، هاووڵاتییان سوودان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عومه‌ر به‌شیریان كرد، كه‌چی هێزه‌كانی به‌شیر به‌وپه‌ڕی توندوتیژی وه‌ڵامی راپهڕینهكانیان دایه‌وه و زیاتر له 200 كه‌سیان كوشت و به هه‌زاران كه‌سیش گیران. دواتریش ده‌سه‌ڵاتی به‌شیر چه‌ندان هه‌وڵی كوده‌تای به‌سه‌ردا درا، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له كوده‌تاكان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. له كۆتایی 2018 جارێكی تر له‌به‌ر خراپی باری ئابووری ناڕه‌زاییه‌كانی سوودان ده‌ستی پێ كرده‌وه. هه‌رچه‌نده به‌شیر هه‌وڵی دا چه‌ند ئامرازێك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك تاقی بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وام بوو تا دواجار به‌یانی ڕۆژی 11ی نیسانی 2019 سوپای سوودان دوورخستنه‌وه‌ی به‌شیر و به‌رپرسانی تری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.