به پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی کۆرپەلەی كچ له وڵاتانی هیندستان و چین له‌بار براون، لێكۆڵه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه تا ئێسته زیاتر له 23 ملیۆن کۆرپەلەی كچ له‌بار براون، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕ نه‌بوون.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هیندستان و چین به پله‌ی یه‌كه‌م دێن له له‌باربردنی کۆرپەلەی كچ و ئومێد دەخوازن بۆ له‌دایكبوونی كوڕ، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێژه‌ی پیاو یان كوڕ له ئه‌و وڵاتانه به پله‌ی یه‌كه‌م دێن و ئه‌گه‌ر ئاماره‌كان وه‌ربگری، ده‌بینی له هه‌ر 200 منداڵێكدا 105 منداڵیان كوڕن، واته ئه‌گه‌ر 118 منداڵی كوڕ هه‌بێ له به‌رانبه‌ریدا 100 منداڵی كچ به‌دی ده‌كرێ.
ئه‌م ڕێژه‌یه وای كردووه لێكۆڵه‌ڕان ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ئه‌گه‌رانه بدۆزنه‌وه، كه منداڵی كچ به‌هۆی ڕه‌گه‌زه‌كه‌یانه‌وه له‌بار براون، ئه‌مه‌ش وای كردووه تا ئێسته 23 ملیۆن و یەک هه‌زار کۆرپەلەی كچ له‌بار ببرێن.
داریل بریگه‌ر زانای كه‌نه‌دی له‌م باره‌یه‌وه كه توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام داوه، بۆی ده‌ركه‌وتووه: ئه‌گه‌ر به‌شێكی كه‌می دانیشتووان كه ده‌توانن منداڵ بخه‌نه‌وه ژنانی خوار ته‌مه‌نی 45 ساڵان بن، له ئاست ڕێژه‌ی دانیشتواندا زۆر كه‌م ده‌بن و مندالانی تازه له‌دایكبوو زۆر كه‌متره له‌و ڕێژه‌یه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێ و ده‌یسه‌لمێنێ، یان ژنانی نه‌زۆك زۆرترن له‌وه‌ی له ئاماره‌كان باس كراون، یان ژنان به‌هۆی ئه‌وه‌ی کۆرپەلەکەیان نێر نییه له‌باری ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری دووه‌م متمانه‌پێكراو تره.