به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر ددانپێدانى تاوانبارێكى بڵاو كرده‌وه كه ده‌ستدرێژى كردووه‌ته سه‌ر ژنێكى بیانى. هه‌روه‌ك ئاسایش ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه ئه‌و كه‌سه پێشتریش پێشینه‌ى له ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر ژنان هه‌یه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:
"راگه‌یاندراوێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه"
له‌سه‌ر سکاڵای هاووڵاتیه‌ک، که ده‌ستدرێژی کرابووه سه‌ر، تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کرد و توانیان تاوانباری ده‌ستدرێژیکار ده‌ستگیر بکه‌ن و راده‌ستی دادگای بکه‌ن.
سه‌عات 12:55خوله‌کی شه‌وی یه‌كى نیسانى 2019، ئافره‌تێکی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی، ته‌کسییه‌ک راده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌نێته شارۆکه‌ی عه‌نکاوه، به‌ڵام شۆفێری تاکسییه‌که به ناوی (فاخر حه‌مه‌د حه‌یده‌ر)ی ته‌مه‌ن 48ساڵ، به‌پێی ددانپێدانانی خۆی که له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئافره‌ته سه‌رنشینه‌که‌ی ده‌باته چۆڵه‌وانییه‌کی سنووری بنه‌سڵاوه، به چه‌قۆ هێرشی ده‌کاته‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کات، له‌ژێر گوشاردا ده‌ستدرێژیی سێکسی ده‌کاته سه‌ر ئافره‌ته‌که، پاشان له‌و چۆڵه‌وانییه به‌جێی ده‌هێڵێت.
تاوانبار پێشینه‌ی له ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه و ساڵی ٢٠١٧ به‌هه‌مانشێوه ده‌ستدرێژی کردبووه سه‌ر ئافره‌تێکی عه‌ره‌ب، به‌و هۆیه‌وه سزا یاساییه‌که‌ی به‌ندکردن بووه و دواتر ئازاد بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشیی هه‌ولێر