سروه مه‌ولوودی گۆرانیبێژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه نیشته‌جێی باشووری كوردستانه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئێسته یه‌كه‌م به‌رهه‌می گۆرانیی خۆی به‌ناوی "سێوه" بڵاو كرده‌وه.
سروه له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشــه"دا ئاماژه به‌وه ده‌دا كه هه‌موو به‌یانییه‌ك به ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت، هه‌روه‌ها زۆر حه‌ز به زیندووكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه فۆلكلۆرییه‌كان ده‌كات.
سروه مه‌ولوودی كێیه؟
من له خێزانێكی ڕۆشنفكر و ناسراو په‌روه‌رده كراوم، خوشكی خه‌بات مه‌ولوودی و هێرۆ مه‌ولوودیم، خه‌بات ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری كوردستانه له بواری هونه‌ری گۆرانیگوتن و حه‌یرانبێژیدا، ئه‌وی تریش واته هێرۆ خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و به توانایه له بواری ڕۆژنامه‌وانی، هه‌روه‌ها پێشتریش شانۆكار بووه و له شیعر نووسینیشدا به توانایه.
باوكیشم نووسه‌ر و ئه‌دیبێكی به‌ناوبانگه و خاوه‌نی ڕۆمانی "هه‌زار ئه‌شكه‌وت"ـه كه تا ئێسته سێ به‌رگی لێ چاپ كراوه. هه‌روه‌ها له وه‌رگێڕانیش زۆر به توانایه و چه‌ند كتێبێكی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، یه‌كێك له‌و كتێبانه به‌ناوی "ئایدۆلۆجیای سیاسی"یه و كتێبێكی تری به‌ناوی "فه‌رهه‌نگی شارستانییه‌ت"ـه كه یه‌كێك له‌و كتێبانه‌یه ئێسته له زانكۆكانی كوردستان له‌سه‌ری ده‌خوێنرێت.
دایكیشم هه‌رچه‌نده هیچ به‌رهه‌مێكی تۆمار نه‌كرد و بڵاوی نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌نگێگی زۆر خۆشی هه‌یه و ده‌نگی منیش چووه‌ته‌وه سه‌ر ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی دایكم.
له‌ژێر كاریگه‌ری كام له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت ده‌ستت بۆ گۆرانیگوتن برد؟
هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م بۆ من كاریگه‌رییان هه‌بووه، باوكم له هه‌مووان زیاتر پاڵپشتی كاره‌كانم ده‌كات و زۆری پێ خۆش بوو ده‌ستم به گۆرانیگوتن كرد، ئه‌و هه‌میشه پاڵپشت بووه و كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر ژیانی منه‌وه هه‌بووه و زۆریش یارمه‌تی داوم، به‌ڵام دایكم و خوشك و براكهیشم زۆر هاوكارم بوونه و یارمه‌تیی زۆریان داوم.
كه جه‌وی ماڵ ئاوا له‌باره بۆچی له ته‌مه‌نێكی زووتره‌وه ده‌ستت بۆ هونه‌ر نه‌برد و به‌رهه‌مه‌كانت بڵاو نه‌كرده‌وه؟
ته‌مه‌ن چ زوو بێ یان دره‌نگ، هیچ جیاوازییه‌كی نییه و به‌لای منه‌وه ئه‌گه‌ر 10 ساڵی تریش دره‌نگتر ده‌ستم بۆ ئه‌و كاره ببردایه زۆر ئاسایی ده‌بوو، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نم بۆ سه‌رووی 50 ساڵیش ههڵبكشایه و له‌و كاته‌وه ده‌رفه‌تم بۆ بڕه‌خسایه، ده‌ستم به گۆرانیگوتن ده‌كرد، ڕاسته نه‌گوتنی گۆرانی له ته‌مه‌نێكی زووتر بۆ من هه‌ندێك هۆكاری هه‌بووه و زووتر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ نه‌ڕه‌خسا، هه‌رچه‌نده له قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌نگی من ده‌ركه‌وت كه توانای گۆرانیگوتنم هه‌یه.
بۆچی له ده‌ستپێكی كاره‌كانت ده‌ستت بۆ به‌رهه‌مه فۆلكلۆرییه‌كان برد؟
ئه‌گه‌ر بته‌وێ مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بناسی، پێویسته سه‌یری موزیك و به‌رهه‌مه فۆلكلۆرییه‌كانی بكه‌ی، واته فۆلكلۆر به‌شێكه له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، موزیك و گۆرانی كوردی یان به‌رهه‌مه فۆلكلۆرییه‌كانی كورد به‌شێكه له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆیه منیش زۆر حه‌زم به كاری فۆلكلۆرییه و ویستم زیندوویان بكه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌نیشم بدات زۆر حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه فۆلكلۆرییانه‌ی به ڕاستی فه‌رامۆش كراون، زیندوویان بكه‌مه‌وه.
جگه له به‌رهه‌می "سێوه" چه‌ند به‌رهه‌می ترتان ئاماده‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه؟
ئێسته دوو به‌رهه‌می ترم ئاماده‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه، یه‌كێكیان به ناوی "نامه‌وێ" و ئه‌وی تریشیان به‌ناوی "په‌پووله"یه، هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه فۆلكلۆرین و هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان "كامه‌ران مه‌ته‌ری" خاوه‌نی ئه‌م دوو گۆرانییه‌یه و ئێسته‌یش له ژیاندا ماوه له مهاباد ده‌ژی.
بۆ ئه‌م دوو به‌رهه‌مه هاوڕێی نزیكم "شادمێر نامۆ" كه له سوید ده‌ژیی، زۆر هاوكارم بووه و كاری ڕێكخستنی بۆ كردووم، هه‌روه‌ها له‌ڕووی تێكستیشهوه به‌شێوه‌یه‌كی نوێ هه‌ندێك ده‌ستكاریمان كردووه. جگه له‌م دووانه، ئێسته به‌رهه‌مێكی تریشم له به‌رده‌ستدایه و له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا تۆماری ده‌كه‌م و به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه.
دوای ئه‌ویش كارێكی ترم له به‌رده‌ستدایه و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیشم بۆ بڕه‌خسێت له كاره هونه‌رییه‌كانم ناوه‌ستم و هه‌موو كاره‌كان كۆ ده‌كه‌مه‌وه و ده‌یانكه‌م به ئه‌لبوومێك.
كام له هونه‌رمه‌ندان كاریگه‌رییان به‌سه‌رته‌وه هه‌یه؟
زۆر سه‌رسامم به ده‌نگی مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ك كه هه‌موو ڕۆژێك به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستم گوێ له گۆرانییه‌كانی ده‌گرم، هه‌روه‌ها گۆرانیبێژی به‌ناوبانگ هایده یه‌كێكه له‌وانه‌ی زۆر سه‌رسامم پێی. جگه له‌مانه‌ش گۆرانیبێژی فارس "سیما بینا" یه‌كێكه له‌و خاتوونه گۆرانیبێژانه‌ی زۆر كاریگه‌ری به‌سه‌رمه‌وه هه‌بووه و سه‌رسامییه‌كه‌ی ئه‌و بوو پاڵی پێوه نام ده‌ست به گۆرانیگوتن بكه‌م.
نیازت هه‌یه به زمانی تر گۆرانی بڵێیته‌وه؟
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم بۆ بێته پێش به زمانی فارسی چه‌ند گۆرانییه‌ك تۆمار ده‌كه‌م و بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه، چونكه زمانی فارسی زۆر به باشی ده‌زانم و زۆر حه‌زیش به گۆرانیی فارسی ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌مدایه به كرمانجی گۆرانی بڵێمه‌وه، چونكه شێوه‌زارێكی جوان و پاراوی زمانی كوردییه و خۆشه‌ویستیشم بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بێسنووره.
خه‌ون و ئاره‌زووت چییه؟
خه‌ون و ئاره‌زووم زۆره، ڕۆژانه زیاتر له 100 خه‌ون و ئاره‌زووم هه‌یه، خۆشبه‌ختانه به زۆربه‌ی خه‌ونه‌كانم گه‌یشتووم و به‌سه‌ر زۆربه‌ی كۆسپه‌كانی ژیانیشمدا زاڵ بووم.
*ڕۆژانه زیاتر له 100 خه‌ون و ئاره‌زووم هه‌یه.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال