به‌رپرسانی وڵاتی سریلانكا بێده‌نگییان شكاند و ئه‌و لایه‌نه‌ی بووه هۆی هێرشه خوێناوییه‌كیه ڕۆژی یه‌كشه‌م ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌شڵێن، له‌لایه‌ن تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پیلانگێڕی کراوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م (22ی نیسان)، راجیتا سیناراتنی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی سریلانكا ڕای گه‌یاند، بڕوامان وا نییه ئه‌م زنجیره هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرایه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ كه‌سی ناوخۆ ئه‌نجام درابێت، به‌ڵكوو له‌لایه‌ن گرووپێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پیلانگێڕی کراوە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ئه‌نجام بدرێ.
دوێنێ یه‌كشه‌م، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژنی قیامه‌ی مه‌سیح، هێرش كرایه سه‌ر زیاد له شه‌ش هوتێل و كه‌نیسه له ناوچه جیاجیاكانی وڵاتی سریلانكا و به‌هۆیه‌وه سه‌دان قوربانی لێ كه‌وته‌وه كه هێرشه‌كان بۆ سه‌ر سێ هۆتێلی به‌ناوبانگ و كه‌نیسه‌یه‌ك له كۆڵۆمبۆی پایته‌خت كراوه و له هه‌شت و نیوی به‌یانییه‌وه تا سه‌عات نۆ به‌رده‌وام بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و هێزه ناوخۆیه‌ی به شێوه‌ی كردار، پیلانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه، بریتین له گرووپێكی ئیسلامیی ناوخۆ.
دوو كه‌نیسه‌ی سه‌نت ئه‌نتۆنی له كۆڵۆمبۆ و سه‌نت سباستیه‌ن له نۆگمبۆ له باكووری كۆڵۆمبۆ له‌و هێرشانه‌دا كراونه‌ته ئامانج، له كاتی هێرشه‌كه‌دا مه‌سیحییه‌كانی سریلانكا سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیح بوون. هێرشه تیرۆریستییه‌كان له رێگه‌ی ته‌قینه‌وه بووه و به‌رپرسانی باڵای سریلانكا رایان گه‌یاندووه، تا ئێستا دیار نییه چ گروپێك له‌پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
به‌پێی دوایین ئاماری زنجیره هێرشه‌كه بۆ سه‌ر دوو كه‌نیسه و چوار هۆتێلی پایته‌ختی سریلانكا و ناوچه‌كانی ده‌وروپشتی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات، 290 كه‌س كوژراون و زیاتر له 500 كه‌سی دیكه بریندار بوون، تا ئێسته‌ش 13 كه‌س به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له هێرشه‌كان گیراون.
پێش ئه‌وه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌ت ڕای بگه‌یه‌نێ كه گرووپێكی ئیسلامیی ناوخۆیی به پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تی كاره‌كه‌یان كردووه، ڕانیل ویكرمسینگ سه‌رۆك وه‌زیرانی سریلانكا ڕای گه‌یاندبوو كه "گرووپی ته‌وحید" ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه.
هه‌ر دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی سریلانكا ئه‌وه‌ی دركاند، ئه‌وان به‌پێی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی ده‌ستیان كه‌وه‌تووه، ئه‌وه‌یان زانیبوو كه مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر كه‌نیسه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به ورده‌كاری نه‌یان ده‌زانی كێن و به‌شێك له به‌رپرسانی ته‌ناهی، ئه‌و زانیارییانه‌یان پێش ڕووداوه‌كه به‌ده‌ست گه‌یشتبوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "ده‌یلی میرۆر"ی سریلانكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هارین فرناندۆ، وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، وێنه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌ت و ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كان له 11ی نیسان سه‌باره‌ت به زانیاریی له‌سه‌ر هێرشه‌كان ده‌ستیان كه‌وتووه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته هه‌موو كارێكی پێویست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پیلانه‌كه‌یان به‌باشی جێبه‌جێ بكرێ و له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌ت داوای له ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان كردووه، ڕێوشوێنی توند بگرنه به‌ر.
ئه‌وه‌ی به‌لای وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی سریلانكاوه سه‌یره، بۆچی ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان گرنگییان به‌و زانیارییانه نه‌داوه و ڕێوشوێنی پێویست نه‌گیراوه‌ته به‌ر، بۆیه داوا ده‌كات له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكرێت، چونكه له‌وانه‌یه به‌رپرسانی ته‌ناهی له‌و زنجیره هێرشه‌دا ده‌ستیان هه‌بێ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر گرنگینه‌دانیش بێت، هه‌ر ده‌بێ به‌پێی یاسا سزا بدرێن.
له وڵاتی سریلانكا، گرووپی ته‌وحید ناوێكی نامۆ نییه و پێشتریش ئه‌و ناوه به زنجیره‌یه‌ك كاری تیرۆرییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. پێش ساڵێكیش ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپه به تۆمه‌تی گاڵته‌كردن به په‌یكه‌ری بوددا و ئه‌زێتدانی هه‌ستی كۆمه‌ڵگه‌ی بوودی گیران.
وڵاتی سریلانكا، به گشتی خه‌ڵكه‌كه‌ی شارنشینن، ئه‌گه‌رچی سرووشتێكی گونجاوی كشتوكاڵیان هه‌یه و به‌شێكی گه‌وره‌ی داهاتی وڵاته‌كه‌ی داگیر كردووه. به‌پێی دوایین ئامار كه ساڵی 2012 تۆمار كراوه، دانیشتوانه‌كه‌ی 22 ملیۆن هاووڵاتین و زۆربه‌یان كه ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته 70% بودایین و ئه‌وی تر مه‌سیحی و موسڵمانن. مه‌سیحییه‌كان 12.6% و موسڵمانیش ته‌نیا 9.7%ی ڕێژه‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه پێك ده‌هێنن. وڵاته‌كه تا پێش ساڵی 1972 ناوی سیلان بوو، به‌ڵام دواتر به فه‌رمی بووه كۆماری سۆشیالیستیی دیموكراتیی سریلانكه. ده‌كه‌وێته باشووری كیشوه‌ری ئاسیا.
له مێشكی هه‌ر كه‌سێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوی سریلانكا ته‌نیا به چا پێوه‌ست كراوه، چونكه به‌شێكی زۆری چای دنیا له‌وێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێ به‌ڵام جیا له‌وه، خاوه‌نی شارستانییه‌تێكی مێژوویی گه‌وره‌یه كه بۆ سێ هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی ئاینی بودایی زۆرینه‌یه، به‌ڵام به گشتی وڵاتێكی فقره ئایینه و زیاتر له 20 ئاینی جیاواز له‌وێ هه‌یه كه سه‌ره‌كیترینیان بودایی، مه‌سیحی، موسڵمان و هیندۆسن.