سامراند: بیرم لە هاوسەرگیری دووەم نەكردووەتەوە

:: PM:07:40:22/04/2019 ‌
 
ئەكتەرێكی پڕۆگرامی بەزمی بەزم ڕای گەیاند، تا ئێستە بیری لەوە نەكردووەتەوە كە هاوسەرگیری دووەم بكات و ناشییەوێ‌ كەس مەرجەكانی لەوبارەیەوە بزانێت.

سامراند دارا ئەكتەری پڕۆگرامی بەزمی بەزم بۆ "وشە" گوتی، لەماوەی ڕابردوو بەهۆی تێكچوونی تەندروستییەوە بۆ ماوەیەك لەبەرنامەی بەزمی بەزم دوور كەوتووەتەوە و ئێستە بەشداری پڕۆگرامەكە دەكاتەوە.

هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بەزمی بەزم بە قوتابخانەی خۆی دەزانێت هەرگیز بیری لەوە نەكردووەتەوە بە یەكجاری واز لە بەرنامەكە بێنێت.

سامراند باسی ژیانی خۆی بۆ "وشە" كرد و گوتی، ئێستە لەگەڵ دارای هاوسەری پێشووی جیابووەتەوە ئەوەیش بەهۆی لێكتێنەگەیشتن لەسەر هەندێك بابەت و ئێستە لەگەڵ ماڵی دایكی دەژی و یەك كچی هەیە. ئەو گوتی" بیرم لە هاوسەگیری دووەم نەكردووەتەوە و بۆ داهاتوویش نازانم لەسەر ئەو بڕیارە بەردەوام دەبم یا نا، بەڵام لە ئیستەوە نامەوێ‌ كەس مەرجەكانم بۆ هاوسەرگیری بزانێت.

هەولێر/ ئەحمەد تاریق



وشە - وشه‌