مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت

:: PM:02:16:25/04/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێر ئاشكرای کرد  ڕۆژی یەكشەم پارەی دوو مانگی وانەبێژی بۆ مامۆستایان خەرج دەكرێت.

ئەمڕٍۆ پێنجشەم 25ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێرر ئاشكرای كردووە، دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر وەك بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ توانییان لیستی وانەبێژی تەواو بكەن.

پەروەردەی ئەوشارە دەڵێ "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرە سنووری بەڕێوەبەرێتیمان دەكەین ڕۆژی یەكشەم بەرواری 28 ـ 4 ـ 2019 سەعات 11ـی پێش نیوەڕۆ سەردانی بەشی ژمێریاری بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی وانە بێژی مامۆستایان بۆ مانگی 2 و 3 /2019.

ئەو ڕاگەیەندراوەی پەروەردەی شارباژێر لە كاتێكداە ماوەیەكی زۆرە مامۆستایانی وانەبێژ پارەیان بۆ خەرج نەكراوە و لە ڕۆژانی ڕابردووش لە شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان چەند جارێك خۆپیشاندانیان كرد.

هاوكات ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پێدانی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی یەك كۆتایی هاتووە و هیچ گۆڕانكارییەكیش نیە بۆ دابەشكردنی مووچە لە مانگی دوو  و هەر بەپێی بەرنامەی پێشوو دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، دابەشكردنی مووچە بۆ مانگی شوبات وەك مانگی كانوونی دووەم دەبێت و هەر فەرمانبەرێك لە كاتی دیاریكراوی خۆی مووچە وەردەگرێت و هیچ پێشخستنێك نیە.

هاوكات ڕوونی كردەوە، ئەو دەنگۆیانەی پەرلەمانتاران بڵاوی دەكەنەوە لەسەر بڕینی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدا هیچ ڕاستییەكی تێدا نیە.

هەرێمی كوردستان بەپێی ڕێكەوتنێك لەگەڵ عێراق مانگانە بڕی 524 ملیار دینار وەردەگرێت و لەگەڵ فرۆشتنی نەوت، مووچەی فەرمانبەرانی پێ‌ دابەش دەكات، هەروەها لە سەرەتای مووچەی ساڵی نوێ مووچەی فەرمانبەران بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش دەكرێت.




وشە - رامیار جەواد