كۆمپانیای هۆندا له پێشانگاكانیدا نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه به‌نیازه بۆ ساڵی 2020 بیخاته بازاڕه‌وه كه تا ئێسته هیچ له‌و مۆدێله‌ی دروست نه‌كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می هۆندا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هۆندا بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوو نوێترین ئۆتۆمبێل به مۆدێلێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئێشته كۆمپانیاكه دیزاینه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ، "چاوه‌ڕوانی سوپرایزی زیاتر بن".
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر ناوازه ده‌بێ، هه‌روه‌ها له‌ڕووی هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه زۆر گرینگ‌یان پێ داوه و بزووێنه‌رێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ داده‌نرێت، به‌ڵام تا ئێسته ئاشكرا نه‌كراوه و له‌باره‌ی نرخهكهیشییهوه هیچ زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام كۆمپانیاكه دیزاینی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئاشكرا كردووه و به وێنه داویه‌ته میدیاكانی دنیا كه ئه‌مه‌یش خه‌ڵكی زۆر سه‌رسام كردووه.
هۆندا كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ" كه ئێسته كۆمپانیای هۆندا به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.