نمایشكارێكی به‌ڕازیلی كه یه‌كێك بوو له به‌شدارانی هه‌فته نمایشی وڵاته‌كه‌ی، له كاتی نمایشی جلوبه‌رگی یه‌كێك له ماركه به‌ڕازیلییه‌كاندا بوورایه‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا.
ماڵپه‌ڕی
فۆكس نیوز بڵاوی كرده‌وه، دوێنێ شه‌موو 26ی نیسان، تالیس سوارێز كوڕه نمایشكاری 26 ساڵی به‌ڕازیلی، له‌كاتی نمایشی جلوبه‌رگی ماركه‌ی ئۆكسای به‌ڕازیلی له هه‌فته فاشیۆنی ساوۆ پاولۆ بوورایه‌وه و له‌سه‌ر ته‌ختی نمایشه‌كه كه‌وت، دواتر ده‌ركه‌وت گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئه‌م هه‌فته فاشیۆنه له 22ی نیسان ده‌ستی پێ كرد و تا دوێنێ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له نمایشه‌كانی دوێنێدا ئه‌و كاره‌ساته به‌سه‌ر گه‌نجه به‌ڕازیلییه‌كه ڕووی دا و سیستمه ئاساییه‌كانی نمایشه‌كه‌ی تێك دا.
میدیاكان شتێكی ئه‌وتۆ و ڕوونیان له‌باره‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌یه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له بۆچوونه‌كان ده‌ڵێن سوارێز له‌كاتی ڕۆیشتنیدا قه‌یتانی پێڵاوه‌كه‌ی له‌پێی گیر بووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی خستن و مردنی.
له ڕێی هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كه‌یانه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، كۆمپانیای جلوبه‌رگی ئۆكسا هاوخه‌میی خۆیان ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌یان پێی داوه كه زۆر دڵگرانن به‌وه‌ی مۆدێله‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی وا دڵته‌زێن گیانی له ده‌ست داوه.