كۆمپانیای ئینفنیتی نوێترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به دنیادا بڵاو كرده‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خه‌ڵكی سه‌رسام كردووه به‌دیزاین و هێزه‌كه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاره‌باییشه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌و نوێترین ئۆتۆمبێلی ئینفنیتی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئینفینیتی بۆ ناوه‌ڕاسته‌كانی ساڵی 2019 نوێترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌ناوی "Qs Inspiration Concept" ده‌خاته بازاڕه‌وه كه دیزاینی ئه‌م ئۆتۆمبێله ناوازه‌ترینه و بۆ داهاتوو دروست كراوه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئینفنیتی به‌ته‌واوه‌تی دیزاینه‌كه‌ی ئاشكرا كراوه و وێنه‌كانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته كۆمپانیاكه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ ئۆتۆمبێلێكی كاره‌باییه.
ئینفنیتی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن دیزاینی سه‌رسورهێنه‌ر، ئینفنیتی كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه كه له ساڵی 1989 دامه‌زراوه له ژاپۆن، به‌ڵام له هه‌شتی تشرینی دووه‌می ساڵی 1990 له باكوری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانی كردووه كه ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان له‌باره‌ی ئۆتۆمبێل.