هواوی له پێشانگاكانیدا نوێترین به‌رهه‌می ئاشكرا كرد كه ئه‌وه‌یش مۆبایلێكی به‌هێزه و به‌مزووانه ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه كه هواوی به‌بێ ركابه‌ری ناوی ناوه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می هواوی و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هواوی له پێشانگایه‌كی نوێ‌دا به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌ویش مۆبایلی "Huawei P Smart Z"ه، ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌م مۆبایله به‌هێزترین ده‌بێ و گالاكسی و ئایفۆن ناتوانن ركابه‌ری بكه‌ن.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله بریتین له شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی 7.00 ئینجی كه سیسته‌می رووناكی 4K بۆ دانراوه، هه‌روه‌ها كامێرایه‌كی زۆر جوانی له‌سه‌ره كه تا ئێسته‌یش هیچ كۆمپانیایه‌ك ئه‌م جۆره كامێرایه‌ی دروست نه‌كردووه، ئه‌م مۆبایله به ڕامی چوار گێگابایتی كار ده‌كات و پرۆسێسه‌رێكی 710 هێرتزی بۆ دانراوه.
جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كی یه‌كجار به‌هێزی له‌سه‌ره كه 4000 میلی ئه‌مپێره، هه‌روه‌ها جوانترین كامێرای بۆ دانراوه كه 24 مێگاپێكسڵه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش هواوی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه له‌باره‌ی نرخه‌كه‌ی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.