هونه‌رمه‌ند سالار مه‌حموود كه له‌مێژه خزمه‌ت به بواری هونه‌ری گۆرانی ده‌كات، ئێسته‌یش هه‌ر به ستایلی جارانی به‌رده‌وامه. ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له وازهێنانی له كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، "سه‌ره‌تای گه‌نجێتی دڵی شكاوه، بۆیه زۆر ئه‌سته‌مه بتوانێ دڵخۆش بێت".
بۆچی له‌م ساڵانه‌ی رابردوو ته‌نیا كاری دوێتمان له تۆ بینی؟
پێم خۆشه یارمه‌تی هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كان بده‌م.
كاری نوێی هونه‌ریت چییه؟
كاری هونه‌ری تازه‌م له‌به‌ر ده‌ستدایه، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌تا ئه‌حمه‌د و میدیا حوسێن.
پلانت هه‌یه كۆنسێرت بكه‌یت؟
نه‌خێر كۆنسێرت ناكه‌م.
بۆچی؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێ خۆم بۆ ئاماده نه‌كردووه. بۆ سازكردنی كۆنسێرت ده‌بێت كاری نوێ و به‌رهه‌می تازه‌ت هه‌بێت، منیش جارێ كاری تازه‌م له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ئه‌ی بۆ كۆنسێرت مه‌رجت چییه؟
من هیچ مه‌رجێكم نییه، چونكه من بۆ ئه‌وه كار ناكه‌م ده‌ستكه‌وتێكم ده‌ست بكه‌وێت، ته‌نیا بۆ ئه‌وه كار ده‌كه‌م تا دڵی خه‌ڵك خۆش بكه‌م و ساتێك راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیان بم و به گۆرانی عاشقانه دڵیان خۆش بكه‌م.
بۆچی زۆربه‌ی كاره‌كانت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌تا ئه‌حمه‌ده؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كانی جوانه و ستایلمان له یه‌كتر نزیكه.
جگه له عه‌تا ئه‌حمه‌د، حه‌ز ده‌كه‌یت كار له‌گه‌ڵ چ هونه‌رمه‌ندێكی تر بكه‌یت؟
حه‌ز ده‌كه‌م كار له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كان بكه‌م.
تۆ و هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د زوو زوو له‌گه‌ڵ یه‌كتر تووڕه ده‌بن و ئاشت ده‌بنه‌وه، ئێسته نێوانتان چۆنه؟
ئه‌و كار بۆ خۆی ده‌كات و منیش بۆ خۆم، ئێسته‌یش نێوانمان ئاساییه.
چیت هه‌یه بۆ هونه‌رمه‌ند سه‌ركۆ كه كارت بۆ ئه‌ویش كردووه؟
هیوادارم داهاتووی باش بێت.
ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه گوایه سه‌ركۆ سه‌ردار كوڕی تۆیه راسته ئه‌مه؟
نه‌خێر سه‌ركۆ سه‌ردار كوڕی من نییه ته‌نیا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ده‌یناسم.
بۆچی غه‌مبار ده‌رده‌كه‌ویت چ ئازارێك له دڵتایه؟
سه‌ره‌تای گه‌نجیم دڵم شكاوه و زۆر ئه‌سته‌مه بتوانم دڵخۆش بم.
تۆ به گۆرانیی عاشقانه ناسراوی، ئه‌و عیشقه چییه؟
خۆشه‌ویستی عاشقی كردووم .
عاشقێكی سه‌ركه‌وتوو یان دۆڕاو؟
عاشقێكی دڵشكاوم .
كام گۆرانیت له خۆته‌وه نزیكه و به‌رده‌وام گوێی لێ ده‌گری؟
گۆرانیی "له پاش تۆ ئه‌بێت دڵم بۆ كێ بێ" زۆر تایبه‌ته و له خۆمه‌وه نزیكه و به‌رده‌وام گوێی بۆ ده‌گرم.
ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه گوایه به‌نیازی واز له كاری هونه‌ری بێنیت؟
نه‌خێر هونه‌ر واته سالار، بۆیه تا سالار مه‌حموود مابێت هونه‌ره‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
گۆرانیت بۆ هیچ كه‌سێكی دیاریكراو گوتووه؟
گۆرانی بۆ خزمه‌تی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری كوردییه.
*گۆرانیی "له پاش تۆ ئه‌بێت دڵم بۆ كێ بێ" له خۆمه‌وه نزیكه
وشه/دیمانه‌ی ئه‌حمه‌د تاریق