ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له ئامێدى به تایبه‌تى شاره‌دێی دێره‌لووك
و گونده‌كانى، به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى رووبار‌ى زێى گه‌وره و بارانى زۆر
ئاوى خواردنه‌وه ناگاته ماڵان، به‌رپرسى راگه‌یاندنى شاره‌دیێ دێره‌لووك دەڵێ
پرۆژه‌ى ئاوى ئامێدى پێویستى به غه‌تاسه‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه و له كوردستان نیه.
بارین حه‌سه‌ن سێرى، دانیشتووی دێره‌لووكە و کابانی ماڵە، وەک بۆ "وشە"
روونی دەکاتەوە، ماوه‌ى زیاتر له حه‌وت رۆژه ئاوى ماڵانیان بڕیوە و ئەوەیش
کێشەیەکی زۆری بۆ درووست کردوون.
ئەو هاووڵاتییە ئاماژە بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە دەکات لەو مانگی
رەمەزانەدا و داوا لە بەرپرسانی ئیداری شارەکەی دەکات بەتەنگ ئەو کێشەیانەوە بچن.
مه‌حمود ته‌ها نهێڵى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌دێی
دێره‌لووك به "وشه"ى راگه‌یاند، ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵه پرۆژه‌یه‌كى
گه‌وره و ستراتیجى له‌سه‌ر رووبار‌ى زێی گه‌وره له شاره‌دێی دێره‌لووك به‌ناوى
پرۆژه‌ى ئاوى ئامێدى دروست كراوه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، پرۆژه‌كه ئاوى خواردنه‌وه بۆ سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى
ئامێدى و چوار له شاره‌دێ و گوند و كومه‌ڵگەكان دابین ده‌كات، به‌ڵام كاتێك ده‌بێته
باران و ئاستى ئاو به‌رز دەبێته‌وه ئاوى رووبار لێڵ ده‌بێت و قور و لیته ده‌چێته
نێو كۆگاكانى ئاو و ده‌بێته هۆكارى له كاركه‌وتنى ماتۆڕەکان، ئه‌گه‌ر لەو
حاڵەتەدا ماتۆڕەکانیش بەکار بخەین ئه‌وا یه‌كسه‌ر پرۆژه‌كه له‌كار ده‌خات، بویه هەڵدانی
ئاو رادەگیرێت یاخود كه‌متر له جاران ئاو بۆ ماڵان دابین ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى به
یه‌كجارى له‌كار نه‌كه‌وێت.
پرۆژه‌كه پێویستى به غه‌تاسه‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه بۆ ئەوەی قوڕ و
لیته جیا بكاته‌وه و ئاو ره‌وانه‌ى كوگاكان بكات و له‌وێ دابه‌شى ماڵان
بكرێت، به‌ڵام ئه‌و غه‌تاسه‌یه له كوردستان نیه و پێویسته له ده‌ره‌وه
بهێنڕێت و پاره‌یه‌كى زۆرى پێویسته، بویه ئێسته چاره‌سه‌رى پرۆژه‌كه ئه‌وه‌یه
كه كه‌متر له جاران ئاو بدەین.
شارۆكه‌ى ئامێدى له شه‌ش شاره‌دێ و زیاتر له 300 گوند پیک هاتووە،
ژماره‌ى دانیشتوانی سەرووی 119 هه‌زار كه‌سە و زۆرترین ژماره‌ى دانیشتوانی ده‌كه‌وێته
شاره‌دێی شێلادزێ و دێره‌لووك.
ئامێدى/نه‌وزاد هلۆرى