خواردنه‌وه‌ى ئاو زۆر پێویسته بۆ له‌ش وا ده‌كات زیاتر بژیت، كهمخواردنهوهى ئاو چه‌ندان مه‌ترسیى له له‌شدا دروست ده‌كات وه‌كو ژانه‌سه‌ر و شه‌كه‌تى و ناچالاكى ئه‌ندامه‌كانى له‌ش.
ره‌نگه برێكى زۆر ئاو بخۆینه‌وه، به‌ڵام پێداویستى له‌ش پر نه‌كات بۆیه به‌رده‌وام هه‌ست به وشكبوون و شه‌قبوونى لێو دهكرَت كاتێك له‌ش ئاوى پێویستى نه‌بێت.
چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌ن كه ده‌ریده‌خه‌ن چه‌ندێك ئاو ده‌خورێته‌وه له رۆژێكدا ئایا پێداویستى رۆژانه‌ى له‌ش دابین ده‌كات؟
یه‌كه‌م: قه‌بزى، ئه‌گه‌ر ریخۆڵه‌كان بۆ ماوه‌ى یه‌ك بۆ دوو رۆژ به‌تاڵ نه‌كرێنه‌وه ئه‌وه پێویسته ئاوى زیاتر بخۆیته‌وه، چونكه ره‌نگه له‌ش تووشى وشكبوونه‌وه بووبێت.
دووه‌م: ره‌نگى میز، له‌ش پێویستى به برێكى زیاتر شله ده‌بێت كاتێك ره‌نگى میز له به‌یانیاندا زه‌رد بوو.
سێیه‌م: زۆر ئاره‌قكردنه‌وه به‌هه‌مانشێوه نیشانه‌یه‌كه بۆ وشكبوونه‌وه‌ى له‌ش.
زۆر كات خواردنه‌وه‌ى ئاو دوایى خۆشتنه، به‌ڵام ئه‌م كرداره زۆر باش نیه چونكه له‌ش توانایى هه‌ڵمژینى نامێنێت، بۆیه باشتر وایه به رێگایى جیاواز و كاتى جیاواز ئاو بخورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش توانایى مژینى ئه‌و ئاوه‌ى هه‌بێت كه پێویستیه‌تى.
1: خواردنه‌وه‌ى ئاوى گه‌رم كاتى هه‌ستان له خه‌وى به‌یانى، له‌ش به‌درێژایى ئه‌و كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پاشهرۆكان لاببات له سیسته‌مى هه‌رسدا، خواردنهوهیى كوپێك ئاوى گه‌رم یارمه‌تى كردنه ده‌ره‌وه‌ى پاشه‌رۆ ده‌دات.
2: خۆت به‌دوور بگره له ئاوى سارد، زۆركات ئاوى سارد ده‌خۆیته‌وه له وه‌رزى هاویندا بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش فێنك بكاته‌وه، به‌ڵام پله‌ى گه‌رمى سارد سوورى خوێن سنووردار ده‌كات.
3: پێكهاته بۆ ئاو زیاد بكه، ئه‌گه‌ر بته‌وێت رێژه‌ى مژین زیاتر بێت ئه‌وه كاتێك ئاو ده‌خۆیته‌وه چوار پێكهاته هه‌یه كه ده‌توانرێت بۆى زیاد بكرێت وه‌كو زه‌نجه‌فیل، تۆوى رێحانه، لیمۆ، خوێى كانزایى سروشتى یان ده‌توانرێت میوه‌كانى بۆ زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى تامێك بۆ ئاوه‌كه زیاد بكات بتوانیت برێكى زیاتر بخۆیته‌وه.