دراوی چاپی نوێی ئوسترالیا هەڵەی رێنووسی تێدایە

:: PM:03:09:09/05/2019 ‌

دراوی چاپی نوێی ئوسترالی كە لە جۆری 50 دۆلارییە، هەڵەی رێنووسی تێدایە و ئەم هەڵەیەش دوای ئەوە ئاشكرا بووە كە بە ملیۆنان دانە لەو جۆرە دراوە چاپ كراوە.

بانكی ناوەندیی ئوسترالیا بەرپرسیارێتی ئەم هەڵەیەی بە ئەستۆ گرتووە و گوتوویەتی لە داهاتوودا ئەم هەڵەیە راست دەكەنەوە.

هەر ئێستە 46 ملیۆن دانە لە دراوی جۆری 50 دۆلاری خراونەتە بازاڕەوە. لەسەر دراوەكە وێنەی ئێدیت كووان چاپ بووە كە یەكەم پەرلەمانتاری ژن بووە لە مێژووی ئەو وڵاتە و لە پشتی وێنەكەی قسەیەكی ئەو بە وردی چاپ كراوە كە گوتوویەتی، "بەرپرسیارێتییەكی گەورەم وەرگرتووە و تاكە ژنم بوومەتە پەرلەمانتار و بە پێویستی دەزانم ژنی تریش بێنە پەرلەمان."

بەگوێرەی "بی بی سی" هەڵەكە لە وشەی بەرپرسیارێتی بووە و وشەكەش بە وردی چەندان جار لەسەر دراوەكە دووبارە بووەتەوە .

دەگوترێت دوای شەش مانگ كەسێك توانیویەتی بە پشتبەستن بە عەدەسی ئەم هەڵەیە ئاشكرا بكات.



وشە - سلێمان تاشان