پیاوێكی عه‌ره‌ب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بیری چووبوو شه‌ربه‌ت بۆ به‌ربانگ سارد بكات و بیكاته ناو به‌فرگره‌وه، به زمانی ڕۆژووه‌وه هه‌وڵی كوشتنی ژنه‌كه‌ی دا.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، پیاوێكی كوێتی كاتێك هاتووه‌ته ماڵه‌وه و به زمانی ڕۆژووه‌وه سه‌یری ئه‌و شتانه‌ی كردووه كه داوای كردبوو‌و ژنه‌كه‌ی بۆ به‌ربانگ ئاماده‌ی بكات، بینیبووی شه‌ربه‌ته‌كه نه‌كراوه‌ته ناو به‌فرگر له كاتێكدا خۆی به ژنه‌كه‌ی گوتبوو وای لێ بكات.
هه‌رچه‌ند ژنه‌كه بیری چووبوو شه‌ربه‌ته‌كه سارد بكات واته به مه‌به‌ست وای نه‌كردبوو، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی ته‌واو تووڕه كردووه، تا بووه‌ته ده‌مه‌قاڵێی نێوانیان و ده‌نگیان به‌سه‌ر یه‌كدا به‌رز كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت وای لێ هاتووه، پێش ئه‌وه‌ی بانگی ئێواره بفه‌رموێت، پیاوه‌كه به چه‌قۆوه دوای ژنه‌كه‌ی كه‌وتووه و ویستوویه‌تی بیكوژێت.
پۆلیسی كوێت ئاشكرایان كردووه، ئه‌و پیاوه‌یان گرتووه و ژنه‌كه‌یان پاراستووه، هه‌رچه‌نده پیاوه‌كه ددانی به هه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا ناوه و داوای لێبوردنی كردووه، به‌ڵام جارێ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و بڕیار نییه به‌مزووانه ئازاد بكرێ.