پۆلیسى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر ئاگادار كرایه‌وه له بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزی كردن له چه‌ند ماركێتێكیدا، پۆلیس توانی ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ئاشكرا بكه‌ن و دزه‌كان بگرن.
له ڕاگه‌یاندراوێكى پۆلیسی هاولێردا هاتووه، دواى ئه‌وه‌ى ئاگادار كراونه‌وه به بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزی له 10 ماركێتدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌م ڕووداوانه ڕێكخست و دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی ڕووداوه‌كان توانیویانه ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ئاشكرا بكه‌ن و له بۆسهیهكدابیانگرن.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه ئه‌وه‌یش هاتووه، كه تۆمه‌تباره‌كه ناوی "هـ، ا، ج"ه و ته‌مه‌ن 32 ساڵه، هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره‌كه دوای گیرانی ددانینا به‌تاوانه‌كه‌ی كه‌وا هه‌ڵسابوو به دزینی بڕێكی زۆر له پاره و لاپ‌تۆپ و 10 مۆبایل له 10 ماركێتی جیا جیادا.
ئێسته په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تبار ڕێكخرا و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها دادوه‌ر بڕیاریدا تۆمه‌تباره‌كه به‌ندبكرێت به‌گوێره‌ی ماده‌ی 444 له یاسای "ی، س"دا.