به به‌كارهێنانی تهكنهلۆجیاییهكی نوێ، زانایان سه‌ركه‌وتوو بوون له گۆڕینی دووه‌م ئۆكسیدی كاربوون بۆ به‌رد، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات یه‌كێك له مه‌ترسین گازه خنكێنه‌ر و خراپه‌كانی دنیا به هه‌وا بڵاو نه‌بێته‌وه و زیان به مرۆڤ و گه‌ردوون بگه‌یه‌نێت، به‌ڵكوو به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ده‌گۆڕێت بۆ به‌ردی كانزایی ئاسایی.
ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته پاڵنه‌رێكی گه‌وره بۆ پاككردنه‌وه‌ی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان به‌هۆی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن بۆ كه‌شوهه‌وا كه چه‌ندان ساڵه كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان به به‌رده‌وامی ئه‌و گازه ژه‌هراوییه ده‌كه‌نه ناو ئاسمانه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی
ده‌یلی مه‌یلی به‌ریانی بڵاوی كرده‌وه، كه دوو توێژه‌ر به ڕێگایه‌كی ته‌كنه‌لۆجی توانیویانه ئه‌زموونی به‌ردی بازلت به‌سه‌ر دوانه ئۆكسیدی كاربۆن دووباره بكه‌نه‌وه، چونكه به‌ردی بازلتیش به‌هه‌مانشێوه بریتی بووه له كۆمه‌ڵێك گاز و دواتر یه‌كتریان گرتووه و بووه‌ته به‌ردێكی ئاسایی.
توێژه‌رانی پرۆژه‌ی كاربفیكس له ئایسلاند به‌هاوكاری زانكۆی ئایسلاند و سه‌نته‌ری نیتشمانی فڕه‌نسی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆی كۆلۆمبیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه به‌رده‌وامه‌كانیان توانیان ئه‌م گازه زیانبه‌خشه بۆ به‌ردی كانزایی بگۆڕن.
ئه‌وان سه‌ره‌تا گازی دوانه ئۆكسیدی كاربوون ده‌كه‌ن به ئاوێكی گازی، پاشان ئه‌و ئاوه له پله‌ی زۆر گه‌رم ده‌كرێت به هه‌ڵم، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بگۆڕدرێته‌وه بۆ ئاو، پاشان له ژێر په‌ستانێكی یه‌كجار زۆر دا، پرۆسه‌ی ڕه‌قبوونی ئه‌و گازه بۆ به‌رد ده‌ست پێ ده‌كات.