گۆڵپارێزی یانه‌ی زوب ئاهنی ئێرانی به ته‌واوی جه‌ماوه‌ری عێراقی توڕه كرد، دوای ئه‌وه‌ی سێشه‌می ڕابردوو له به‌غدا به یه‌كه‌وه له‌میانه‌ی گه‌ڕێكی تری پاڵه‌وانێه‌تی ئاسیا به‌ریه‌ككه‌وتن، دوای ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كانی به شه‌ڕخواز و نه‌زان له تۆپی پێ ناوبرد كه هیچ هه‌ست و سۆزێكیان بۆ برایه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵات نییه.
ڕه‌شید هورمزی گۆڵپارێزی یانه‌ی زوب ئاهنی ئێرانی له ئینستاگرامی خۆی
نووسیویه‌تی، توانیمان یه‌كسانبوون له پاڵه‌وانییه‌تی ئاسیا به ده‌ست بهێنین، ناتوانم وه‌سفی ئه‌و ڕووداوه بكه‌م، ڕۆژێكی زۆر ناخۆش بوو، به داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌و یاریگایه بینیم زۆر نیگه‌رانی كردم، له‌وه‌یش نیگه‌ران تر ئه‌وه‌بوو، كه ته‌نانه‌ت یاریگاكهیش به پاره‌ی گه‌لی ئێران كڕدراوه.
زیاتر گوتی، به‌هۆی جه‌نگ عێراق هیچ شتێك له وه‌رزش نازانێت، ئه‌وه‌یش نازانن كه یاریگاكه به پاره‌ی ئێران دروست كراوه.
ئه‌و قسانه‌ی گۆڵپارێزی یانه ئێرانییه‌كه كاردانه‌وه‌ی یه‌كجار توندی به‌دوای خۆی دا هێناوه و گه‌نجانی عێراق داوا ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و حكوومه‌تی عێراق و وه‌زیری گه‌نج و لاوان له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه نا مرۆییه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.