خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد تارا ڕه‌سووڵ تا ئێسته‌یش له‌بواری هونه‌ریدا كار ده‌كات و به هه‌وادارانی ڕاده‌گه‌ێنێت كه له گۆرانی گوتن به‌رده‌وامه.
تارا ڕه‌سووڵ له لێدوانێكدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هۆكاری مانه‌وه‌م له‌ناو دنیای هونه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ركارێكی هونه‌ری ده‌كه‌م له‌لایه‌ن گوێگره‌كانمه‌وه پێشوازیه‌كی گه‌رمم لێ ده‌كرێت و تا ئێسته‌یش خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆرم.
زیاتر گوتی، نه هونه‌ره‌كه‌م له ده‌ست داوه نه جه‌ماوه‌ره‌كه‌م، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌رهونه‌رمه‌ندێك دلسۆزبێت بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ری كوردی ئه‌وا هیچ پاساوێك ناهێنێته‌وه كه هاوكاری ناكرێت به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تكردنی هونه‌ر و جه‌ماوه‌ری خۆی.
ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌رگیز حه‌زم نه‌كردووه له جه‌ماوه‌ره‌كه‌م داببرێم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به كاری نوێش نه‌بێت ئه‌وا به‌رده‌وام له كه‌ناڵه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامیم هه‌بێ.
تارا ڕه‌سووڵ له‌دایكبووی ساڵی1975، له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، ئێسته خاوه‌ن چه‌ندان ئه‌لبووم و گۆرانی و كلیپه، دوایین كاری هونه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپێكی هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ڵ 25 گۆرانیبێژی كورد به‌ناوی "نه‌سرین به‌هاره"، كه یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو "تایه‌ر تۆفیق".
هه‌ولێر/ ئه‌حمه‌د تاریق