دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌رزی درامای "13 reasons why"ی ئه‌مه‌ریكیی بڵاو كرایه‌وه، به پێی ئاماره‌كان ده‌ركه‌وتووه ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ناو مێرمنداڵاندا زیادی كردووه و هۆكاره‌كه‌یش بۆ په‌خشكردنی ئه‌و درامایه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ڕێژه‌ی خۆكوشتن له ته‌مه‌نی نێوان 10 تا 17 ساڵان كه به قۆناغی مێرمنداڵیی ناسراوه، له ئه‌مه‌ریكا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، واته له‌وه‌ته‌ی به‌شی دووه‌می درامای "13 reasons why" په‌خش كراوه، 195 كه‌س خۆیان كوشتووه.
ئه‌م ئه‌نجامه به پێی ئه‌و توێژینه‌وانه ده‌ركه‌وتوون كه له گۆڤاری ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكیی تایبه‌ت به ده‌روونزانیی منداڵان كراون، ده‌ركه‌وتووه كه له‌وه‌ته‌ی ئه‌و درامایه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی خۆكوشتنی كوڕان بۆ %29 به‌رز بووه‌ته‌وه و كچانی مێرمنداڵیش ئاستێكی به‌رزتریان تۆمار كردووه، چونكه پاڵه‌وانی دراماكه كچه و كچانیش زیاتر لاساییان كردووه‌ته‌وه.
كۆمپانیای به‌ناوبانگی نێتفلێكس ده‌ڵێ: ئه‌م بابه‌ته گرنگه و زۆر به وردی و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ده‌كه‌ین.
درامای "13 reasons why" له ڕۆمانێكه‌وه وه‌رگیراوه كه ساڵی 2007 له كایه‌ن جه‌ی ئاشییر به ناوی "Thirteen Reasons Why" بڵاو كرایه‌وه و بوو به یه‌كێك له پڕفرۆش‌ترین ڕۆمانه‌كانی ساڵ، دواتر له ساڵی 2017 و 2018 به دوو وه‌رز دراماكه‌ی لێ بڵاو كرایه‌وه. باس له كچێكی مێرمنداڵ ده‌كات كه له‌به‌ر 13 هۆكار خۆی ده‌كوژێت و هه‌ر 13 هۆكاره‌كه‌ش له شریتدا باس ده‌كات و بۆ خاوه‌نه‌كانیان ده‌نێرێ گوێی لێ بگرن.