له گوندی جونانی سه‌ر به ناوه‌ندی شارۆكه‌ی ئاكرێ له سنووری پارێزگای
دهۆك ئه‌شكه‌وتێكی لگه‌وره هه‌یه و هاووڵاتیانی ئه‌و گونده خانوویان تێدا دروست
کردووە، ته‌نانه‌ت خانووی دوو نهۆمی كونكرێتی تێدا دروست كراوه.
عه‌زۆ زێباری، هاووڵاتی له گوندی جونان به "وشه"ی راگه‌یاند،
ئه‌شكه‌وتی جونان له رووی رووبه‌ره‌وه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتەکانی
كوردستان و ده‌كه‌وێته باكووری گونده‌كه‌یان.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه زۆر گه‌وره‌یه
و ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی ستراتیجی و به‌رز، زیاتر له 400 ساڵه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی
گوندی جونان وه‌ك شوێنێك بۆ نیشته‌جێبوون به‌كارده‌هێنڕێت، پێشتریش له‌لایه‌ن خەڵکی
تر به‌كارهێنراوه چونكه شوێنه‌واری مه‌سیحی و ئێزدی و ته‌نانه‌ت زه‌رده‌شتی و سه‌رده‌می
ئیسلامیشی پێوە دیارە.
"رژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق چه‌ندان جار ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان
بۆردومان کردووە، به‌ڵام جارێكی تر له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بۆ نیشته‌جێبون به‌كارهێنراوه،
دواجار كه‌سێك كه پێی ده‌گوترا "شل –
شێر" له ساڵی 1970 خانوویه‌كی دوو نهۆمی و كونتكرێتی له‌و ئه‌شكه‌وته دروست
كرد و تا ئێسته ئه‌و خانووه ماوە، به‌ڵام
به‌هۆی گوڕانكارییه‌كانی ژیان و پێشكه‌وتن، خاوه‌نەکەی خانوویه‌كی تری له خوار ئه‌شكه‌وته‌كه
دروست كردووە و له‌وێ ده‌ژیت"عه‌زو وای گوت.
ئه‌شكه‌وته‌كه زیاتر له 10 مه‌تر به‌رزه و زیاد له 30 مه‌تر
فراوانه و نزیكه‌ی 40 مه‌تریش درێژه و شێوەیەکی لاكێشه‌ی هه‌یه و هه‌مووی به‌رده.
به‌پێی لێدوانی عه‌زۆ، بێجگه له‌و ئه‌شكه‌وته 38 ئه‌شكه‌وتی تر له‌و
گونده هه‌ن و هه‌موان وه‌كو په‌ناگه و شوێنی نیشته‌جێبوون و خوپاراستن به‌كار هێنڕاوه
و دەڵێ، ئێسته چوار خانوو له ئه‌شكه‌وتی گه‌وره‌ی جونان هه‌ن، به‌ڵام كه‌س تیایاندا
ناژیت و وه‌ك ئاسەوارێکی كولتووری ماون، له وه‌رزه‌كانی ساڵدا خەڵكانێكی زۆر به
مه‌به‌ستی گه‌شتوگۆزار سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
گوندی جونان ده‌كه‌وێته نێوان گه‌لی زنتا و شاری ئاكرێ، له 24 خێزان
پێكهاتووه و سەرجەمیان سەرقاڵی ئاژەڵداری و كشتوكاڵن.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆری