باندێكی مادەی هۆشبەر گیران

:: PM:04:49:13/05/2019 ‌
بەرێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان  ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا ئاشكرا كراوە كە ئەمڕۆ توانیویانە باندێكی مادەی هۆشبەر لە سنووری شارۆكەی ئاكرێ‌ بگرن.

لە راگەیەندراوەكەدا كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە هاتووە، لە سنووری ئاكرێ‌ توانراوە باندێكی مادەی هۆشبەر بگیرێن كە لە سێ‌ تۆمەتبار پێكهاتبوون، هاوكات دەستگیراوە بەسەر بڕی 45 كیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆین.

لە راگەیەندراوەكەدا ڕوونكراوەتەوە كە ئەو باندە لە هەوڵدابوون هەرێمی كوردستان وەك پردێك بەكاربێنن بۆ گواستنەوەی مادەی هۆشبەر، بەڵام تۆمەتباران بەپێی مادەی 14ی یاسای هۆشبەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و دراونەتە دادگا.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر وریایی درابوو لە بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر لەچەند شار و شارۆكەیەكی كوردستان و ئاسایشیش هەموو هەوڵێكی گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی بازرگان و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر بگرێت.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم