گرنگی گۆشتی سوور و سپی بۆ جەستە

:: PM:05:30:13/05/2019 ‌
هەمومان دەزانین كە میوە و سەوزە زۆر جۆری جیاواز و رەنگی جیاوازی هەیە، بەڵام گۆشت تەنیا لە دوو رەنگ پێكدێت ئەوانیش سوور و سپی. لێرەدا باس لە گرنگی گۆشتی سوور و گۆشتی سپی دەكەین كە ئایا كامیان تەندروستە بۆ لەش.

گۆشتی سوور زۆر جۆری گۆشت دەگرێتەوە وەكو گۆشتی گا، مانگا و مەر و بزن و گۆشتی ئاسك و گۆشتی گوێرەكە كە هەموو ئەمانە لە كۆمەڵەی گۆشتی سوورن. گۆشتی سپی بە شێوەیەكی گشتی گۆشتی مریشك و ماسی و پەلەوەرەكانی تر دەگرێتەوە. هەرچەندە ماسی بە گۆشتی سپی دانانرێت، بەڵام لەهەمان پێكهاتەی گۆشتی سپیەوە سوودێكی زیاتری هەیە بۆ لەش و دەتوانرێت لە ژەمەكاندا زیاد بكرێت وەكو سەرچاوەیەكی باشی خۆراكی بۆ لەش.

یەكەم: هیۆگلۆبینی جیاوازیان هەیە؟
وەكو دەزانین ماسولكەكان لە پرۆتین پێكدێن، بەڵام دیارتریت جۆری پرۆتین هیۆ گلۆبینە كە یارمەتی لەش دەدات لە مژینی ئاسن و ئۆكسجین كە لە خوێنەوە وەردەگیردرێت. میۆلۆبین بە رێژەیەكی زۆر لە گۆشتی سووردا هەیە ئەمەش وادەكات گۆشتی سپی و گۆشتی سوور جیاوازبن لە یەكتر، گۆشتی سوور برێكی زیاتر كۆگلۆبینی تێدایە، چونكە رەنگی تۆخە. ئەم میۆگاۆبینە بە گشتی پێوەندی بە هیمۆگلۆبینی خوێنەوە هەیە كە جۆرێكە لە رەنگی سوری پرۆتین لە خوێندا.
هەروەها بەهەمان شێوە هەندێك بەشی مریشك هەن كە ترخترن لەچاو بەشەكانی دیكەی لەش وەكو ران كە تۆخترە لە گۆشتی سنگ ئەمەش برێكی زیاتر میۆگلۆبینی تێدایە بەهەمان شێوە بە خواردنی ئەم بەشەی مریشك برێكی زۆر میۆگلۆبین دەچێتە لەشەوە و برێكی باشتی ئۆكسجین و پرۆتین لە لایەن خوێنەوە وەردەگیردرێت.

دووەم: رێژەی ئاسن و ڤیتامین B زیاترە لە گۆشتی سوردا:
بەپێی شارەزایانی خۆراك، گۆشتی سوور برێكی زۆر ئاسنی تێدایە، بۆیە پێویستە لە خۆراكی رۆژانەدا هەبێت بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە ئاسن لە خوێنیاندا كەمە و بەم شیوەیە رێگە لە كەمخوێنی دەگرێت. ئەو كەسانەی كە گۆشتی سوور ناخۆن زیتر توشی كەمخوێنی دەبنەوە بەتایبەتی كەسە رووەكییەكان .گۆشتی سپیی ئەوەندەی گۆشتی سوور ئاسنی تێدانیە، هەروەها ئەو ڤیتامین B لە گۆشتی سووردا هەیە زیاترە لە گۆشتی سپی.ڤیتامین B گرنگە بۆ گۆرینی  خۆراكەكان  بۆ وزەی خانە وە سیستەمی نیگەرانی باشتر دەكات و رێگە لە خەمۆكی دەگرێت.

سێیەم: برێكی كەم چەوری لە گۆشتی سپیدا هەیە، ئەگەر بتەوێت كێشی لەشت كەم بكەیتەوە ئەوە باشتر وایە گۆشتی سپی بخۆیت لەبری گۆشتی سوور، چونكە گۆشتی سپی برێكی كەمتر چەوری تێدایە و كالۆریی كەمترە لە چاو گۆشتی سوور برێكی كەمتر كۆڵیسترۆڵی خراپی تێدایە لە چاو گۆشتی سووردا. ئەگەر ترست هەبوو لە كۆڵیسترۆڵ و بەرزبونەوەیی چەوری و ئارەزوی گۆشتی سوورت كرد باشتر وایە گۆشتی كەم چەوری بەكاربهێنرێت بەهەمان شێوە لە مریشكدا برێكی زۆر چەوری لە پێستەكەیدا كۆ دەبێتوە بیە باشتر وایە لە كاتی خواردندا پێستی مریشك لاببرێت.



وشە - ئاوات ئازاد