خوێندنگای قوبه‌هان یان زانكۆی قوبه‌هان كه ده‌كه‌وێته شارۆكه‌ی ئامێدی به یه‌كێك له گرنگترین شوێنه‌واره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێ.
ئه‌م زانكۆیه له ساڵی 1534 دروست كراوه و تا ساڵی 1961 خوێندن له‌و زانكۆیه به‌رده‌وام بووه، ده‌یان زانستی وه‌ك "ئاینی، ئه‌ندازیاری و پزیشكی" تێدا ده‌خوێنرا به‌تایبه‌تی زانسته ئایینه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی پشتگوێ خستن لێره و له‌وێ له‌ناوده‌چێت و ته‌نیا وه‌كو شوێنه‌وار ماوه‌ته‌وه.
كارزان بامه‌ڕنی مامۆستایی زانكۆ و پسپۆر له بواری مێژوو به "وشه"ی راگه‌یاند، خوێندنگای قوبه‌هان یان زانكۆی قوبه‌هان كه ده‌كه‌وێته شارۆكه‌ی ئامێدی له پارێزگای دهۆك یه‌كێكه له گرنگترین شوێنه‌واره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێ و گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه.
زیاتر گوتی، خوێندنگای قوبه‌هان له ساڵی 1534 له‌لایه‌ن سوڵتان حسێن وه‌لی دروست كراوه كه یه‌كێكه له میره‌كانی مێرنشینی بادینان و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر فه‌رمانڕه‌وه‌ی له ناوچه‌كه كردووه، له‌و خوێندنگایه نزیكه‌ی 12 جۆری زانست ده‌خوێنران به‌تایبه‌تی زانسته ئاین، به‌ڵام زانستی وه‌كو پزیشكی و ئه‌ندازیاریش له‌و خوێندنگایه ده‌خوێنران، خوێندگاكه پێكهاتبوو له "شوێنی خوێندن، مزگه‌وت، چێشتخانه، ده‌ستشۆر و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی مامۆستایان".
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌م خوێندنگایه زۆر گرینگبوو، چونكه ئالۆگووری زانست و بروانامه له‌نێوان خوێندنگاكه و زانكۆی ئه‌زهه‌ری مسری ده‌كرا و بروانامه‌ی باڵا به ده‌رچووان ده‌درا، قوتابیه‌كانی قوبه‌هان له ئێران و توركیا و سوریا و عیراقه‌وه ده‌هاتن و ده‌یانخوێند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، ناوی قوبه‌هان له‌ناوی كوڕی سوڵتان حسێن وه‌لی هاتووه كه دامه‌زرێنه‌ری خوێندگاكه‌بووه، بۆچوونێكی تر هه‌یه ده‌ڵی ناوی قوبه‌هان له بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری قووبه و گومبه‌ت له‌سه‌ر خوێندگاكه هاتووه، هه‌روه‌ها بۆچوونێكی تر هه‌یه ده‌ڵی ناوی قوبه‌هان له ناوی یه‌كه‌م مزگه‌وت له مێژوویی ئیسلام دا هاتووه كه ئه‌ویش مزگه‌وتی قوباده.
بینای خوێندنگای قوبه‌هان 75 مه‌تر درێژه و 30 مه‌تر پانه، دواین ده‌رچووی ئه‌و زانكۆیه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گیانی له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها زانكۆكه ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژئاوای سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی ئامێدی.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری